زۆربه‌ی ژنان له‌كاتی چێشتلێناندا تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن كه چێشته‌كه‌یان سوێر یان بێ خوێ ده‌بێت. وه‌ك ده‌ڵێن، بێ خوێ بێت خوێی تێده‌كه‌ین، به‌س ئه‌گه‌ر سوێر بوو چی؟.
ما‌ڵپه‌ڕی
فوشیای تایبه‌ت به ژنان، چه‌ند چاره‌سه‌رێكی ئاسان و باشی بۆ چێشتی سوێر بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ژنان ده‌توانن سوودی لێ ببینن.
ئه‌و خۆراكانه‌ی سوێریی چێشت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه:
په‌تاته: كه‌مێك په‌تاته بكه ناو خواردنه سوێره‌كه‌ت، بۆ ماوه‌ی 15 بۆ 20 خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگر بیهێڵه‌وه، ته‌واوی خوێی زیادی چێشته‌كه‌ت ده‌مژێ و له سوێری ڕزگارت ده‌كات.
شیر: ڕاسته شیر بۆ چاره‌سه‌ری سوێریی هه‌موو چێشتێك به‌كار نایه‌ت، به‌ڵام بۆ برژاوه‌كان به‌كه‌ڵك دێ و به دانانی بڕێكی كه‌م له‌سه‌ری، هه‌موو سوێرییه‌كه‌ت لێ لاده‌بات.
ئاو: وه‌ك ئاشكرایه ئاو یه‌كێكه له ئاسانترین و باوترین چاره‌سه‌ره‌كانی چێشتی سوێر، ئه‌گه‌ر خواردنه‌كه‌ت سوێر بوو كه‌مێك ئاوی تێ بكه و له‌سه‌ر ئاگر به‌جێی بێڵه تا گه‌رم ده‌بێت، به ته‌واوی سوێرییه‌كه له‌ناو ده‌بات.
ئاوی لیمۆ: بۆ ئه‌و خواردنانه به‌كار نایه‌ت كه شیره‌مه‌نییه‌كانی تێدایه، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری سوێریی شله و شۆربا به‌كار دێت و هیچ له تامی خواردنه‌كه‌ش تێك نادات.
كه‌ره و خامه: دوو كه‌وچكی بچووك كه‌ره یان خامه ده‌توانێ سوێریی چێشت لاببات، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و خواردنانه به‌كه‌ڵك دێن كه به‌هاراتی كاریی تێدا به‌كار دێت.
ئارد: ئارد ڕێك وه‌ك په‌تاته كاریگه‌ریی هه‌یه، كاتێك ده‌یكه‌یته ناو چێشته‌كه‌ت، به خێرایی هه‌رچی سوێریی زیاده‌یه ده‌یمژێت و تامی چێشته‌كه‌ت ئاسایی ده‌كاته‌وه.