ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، به‌شێك له دانیشتووانی گونده‌كانی گه‌رمێن كه خاوه‌نی ئاژه‌ڵێكی زۆرن، بۆ له‌وه‌ڕاندنیان روو ده‌كه‌نه ناوچه كوێستانییه‌كان و ئێسته‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و ئاژه‌ڵدارانه‌ی خه‌ڵكی ناوچه گه‌رمه‌كانن، روویان كردووه‌ته كوێستانه‌كانی سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن و پێیان وایه ژیان بۆ ئه‌وان له‌وێ ئاسانتره.
حه‌ز له ژیانی قه‌ره‌باڵغی شار ناكه‌ین
حه‌سه‌ن كامه‌ران هاووڵاتییه‌كی سنووری شاره‌دێی به‌رزنجه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی سه‌یدسادقه و وه‌ك بۆ "وشه" ده‌دوێ، ئێمه ژیانی كۆچه‌ریمان هه‌ڵبژاردووه كه له كورده‌واریدا پێی ده‌ڵێن "گه‌رمێن و كوێستان"، ساڵانه له‌م وه‌رزه‌دا كه پله‌ی گه‌رمای ناوچه‌كانی خۆمان به‌رز ده‌بنه‌وه و ئاو كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌خۆمان و ماڵ و منداڵ و ئاژه‌ڵه‌كانمان دێینه ناوچه كوێستانییه‌كانی شارۆكه‌ی پێنجوێن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، بۆ ئێمه ژیان لێره ئاسانتره و نزیكه‌ی چوار مانگ ده‌مێنینه‌وه، له‌گه‌ڵ نزیكی وه‌رزی پایز بووینه‌وه، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆمان.
حاجی سدیق كه‌ریم ریشسپییه‌كی كۆچه‌رییه و بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه ده‌دات، ئه‌م كاره هه‌ر له دێرزه‌مان و له باب و باپیرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه، زستانان له گه‌رمیان داده‌نیشین و كه پله‌كانی گه‌رماش به‌رز ده‌بنه‌وه، دێین بۆ ئه‌م كوێستانانه كه كه‌شوهه‌واكه‌ی فێنكتر و خۆشتره.
"به به‌خێوكردنی وڵاخ و مه‌ڕوماڵاته‌وه سه‌رقاڵین، ژیانی ئێره ئاسانتره بۆمان، ئاوی هه‌یه، كاره‌بامان هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی خۆمان كه ئاو كه‌متره و كاره‌باشمان خراپه، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 20 ماڵ ده‌بین". حاجی سدیق وای گوت.
ئه‌و كۆچه‌ره دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێمان خۆشه ساڵانه گه‌رمیان و كوێستان بكه‌ین، حه‌ز له ژیانی قه‌ره‌باڵغی شار ناكه‌ین.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، نزیكه‌ی 1200 مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه، به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافیای سنووره‌كه، له هاوینان كه‌شێكی فێنك و له‌باری هه‌یه و به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ره‌وه‌ندی ناوچه‌كانی گه‌رمیان و سه‌یدسادق له‌م وه‌رزه‌دا رووی تێده‌كه‌ن و ده‌مێننه‌وه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی