له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا، ئه‌نابێل والیس ئه‌كته‌ری ناسراوی به‌ریتانی نهێنییه‌كی له‌سه‌ر ژیانی تۆم كرووز ئاشكرا كرد و ده‌ڵێ: ڕێی به من دا ئه‌و شته بكه‌م كه ناهێڵێ كه‌س بیكات.
ئه‌نابێل والیس ئه‌كته‌ری ناسراوی به‌ریتانی كه له فیلمی The Mummyـی به‌رهه‌می Universal Picturesـدا شانبه‌شانی تۆم كرووز ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، له به‌رنامه‌یه‌كدا نهێنییه‌كی له‌سه‌ر ژیانی تۆم كرووز له‌سه‌ر باسی ئه‌و فیلمه دركاند.
تۆم کروس له‌كاتی فیلم‌دا نایه‌وێت هیچ ئه‌كته‌رێك له پێشیه‌وه یان هاوشانی ئه‌و ڕابكات
ئه‌و ئه‌كته‌ره له به‌رنامه‌ی
The Hollywood Reporter ئاشكرای كرد، تۆم كرووز چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی له‌كاتی فیلم تۆماركردن هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ش له‌سه‌ر ده‌رهێنه‌ره‌كان ڕێك ده‌كه‌وێت و نایه‌وێت هه‌رگیز كه‌س ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی پێ بگۆڕێت، سه‌یرترینیشیان ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی فیلم‌دا نایه‌وێت هیچ ئه‌كته‌رێك له پێشیه‌وه یان هاوشانی ئه‌و ڕابكات.
تۆم كرووز ده‌یه‌وێت له فیلمه‌كانیدا هه‌میشه خێراییه‌كه‌ی خۆی پێشان بدات و بینه‌رانی پێ سه‌رسام بكات، بۆیه تا ئێسته نه‌یهێشتووه هیچ ئه‌كته‌رێك له‌و خێراتر له فیلمه‌كانیدا ده‌ركه‌وێت، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جار له‌و فیلمه‌دا ڕێی به ئه‌نابێل داوه له‌گه‌ڵیدا ڕابكات.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئه‌نابێل گوتی: سه‌ره‌تا كرووز به‌وه ڕازی نه‌بوو و ڕه‌تی كرده‌وه هاوشانی ئه‌و ڕابكه‌م، به‌ڵام پێم گوت هه‌ر به‌ڕاستی من زۆر باش ده‌توانم ڕابكه‌م، ئیتر دوای ئه‌وه‌ی كارم له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕاكردنی خۆم كرد، متمانه‌ی پێ كردم و ڕازی بوو.