گۆنا عوسمان: له په‌ت و بزمار تابلۆی هونه‌ری ده‌نه‌خشێنم
گۆنا عوسمان كچێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵانه و به‌شی ژمێریاری ته‌واو كردووه، به‌ڵام ماوه‌ی سێ ساڵ زیاتره خۆی فێری هونه‌ری دهستڕهنگینی په‌ت و بزمار كردووه كه به‌م كه‌ره‌ستانه كاری هونه‌ری و تابلۆ ده‌نه‌خشێنێت.
گۆنا عوسمان نهێنی کارەکانی بۆ ''وشە'' ئاشکرا دەکات
ئایا گرنگی هونه‌ری سترینگ ئاڕت له چیدایه؟
هه‌موو هونه‌رێك گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هونه‌ری دهستڕهنگینی یان هونه‌ری په‌ت و بزماریش له‌م سه‌رده‌مه‌دا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و زیاتر خه‌ڵك پێشوازی لێ ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌رێكی زیندووه.
به‌شی ژمێریاریت ته‌واو كردووه چۆن وا حه‌زت بۆ وێنه‌كێشان چوو؟
به‌حه‌زی خۆم له به‌شی ژمێریاری وه‌رنه‌گیراوم، به‌ڵكو ئه‌وه ڕۆتینێكی كارگێڕی بوو، به‌ڵام هونه‌ر حه‌ز و خولیای خۆمه و خۆم له‌و بواره‌دا ده‌بینمه‌وه.
ئایا تا ئێسته وه‌ك پێویست له كوردستان گرنگی به هونه‌ری ستریگ ئاڕت دراوه؟
نه‌خێر له كوردستان گرنگی به هیچ جۆره هونه‌رێك نه‌دراوه، هونه‌ری دهستڕهنگینی و وێنه‌كێشانیش یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ی هونه‌ر كه فه‌رامۆش كراوه و وه‌ك پێویست بایه‌خی پێ نه‌دراوه، جگه له‌وه‌یش به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌شی هونه‌ر ته‌واو ده‌كه‌ن له زانكۆ و په‌یمانگاكان، گرنگ به پیشه‌كه‌ی خۆیان ناده‌ن، چونكه به‌شێكی پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه له كوردستان هونه‌ر پێگه‌یه‌كی گرنگی نییه، وه‌ك وڵاتانی تر كه خوێندكارێك دوای چه‌ندان ساڵ ماندوبوون به‌شی هونه‌ر ته‌واو ده‌كات، بتوانێت له بواره‌كه‌ی خۆی خزمه‌ت بكات.
تا ئێسته هیچ پێشانگایهكت كردووه‌ته‌وه؟
له رابردوودا خۆم نه‌مویستووه پێشانگا بكه‌مه‌وه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری تایبه‌ت به خۆم، ئه‌مساڵ به نیاز بووم پێشانگا بكه‌مه‌وه بۆ كاره‌كانم، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه پێشانگاكه‌م دواخست.
جیاوازیی ئه‌م هونه‌ره له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌كانی تر چییه؟
هه‌موو هونه‌رێك رێچكه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، هونه‌ری دهستڕهنگینی كه زیاتر كار له‌سه‌ر دیزاین و وردبینی ده‌كات، جیاوازتره له‌به‌رئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و به‌شێكی زۆری وێنه‌كانم له‌سه‌ر داوای خه‌ڵك كێشاوه، زیاتر له هونه‌ره‌كانی تریش ماندووبوونی ده‌وێت.
وه‌ك ژنان قورس نییه كه له بواری هونه‌ردا كار ده‌كه‌ن؟
سروشتی كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالارییه، كوردستانیش به‌شێكه له‌و كۆمه‌ڵگایه و كولتوور داونه‌ریت كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌رمان، هه‌رچه‌نده ئێسته به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاو به‌دی ده‌كرێت و ژنان رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌یه له كوردستان و هاوشانی پیاوان رۆڵ ده‌بینن، زۆرجار ژنان له كاركردن و به‌ڕێوه‌بردن سهركهوتووترن له پیاوان، منیش رۆڵی خۆم ده‌گێڕم.
گۆنا عوسمان له ساڵی 1992 له سلێمانی له دایك بووه، ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه له بواری هونه‌ری دهستڕهنگینی كار ده‌كات و كاره‌كانی بوونه‌ته شوناسی ئه‌م ژنه هونه‌رمه‌نده، له په‌ت و بزمار شاكاری جوانی هونه‌ری ده‌نه‌خشێنێت.
هه‌ولێر/ په‌ریهان عومه‌ر