فۆرنایت بەهۆی شکاندنی یاساکان لە ئاپ ستۆر و پلەی ستۆر سڕایەوە

:: PM:08:18:15/08/2020 ‌

لە نوێترین ئەپدەیتی فۆرنایتدا کۆمپانیای ئیپیک گەیمس هەستا بە کەمکردنەوەی نرخی کڕینی ڤی بەکسەکانی کە پێشووتر بە 9.99 دۆلاری ئەمەریکی هەزار ڤی بەکست دەکڕی، بەڵام ئێستە کراوەتە 7.99 دۆلار، کە ئەمەیش یاسا و پڕەنسیپەکانی ئاپ ستۆر و پلەی ستۆری شکان بەم هۆیەشەوە یارییەکە سڕایەوە لەلایەن دوو کۆمپانیایەکە.

ماڵپەری ''theverge'' ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە کۆمپانیای ئیپیک گەیمس ئاگاداری ئەوە یاسایانە بووە و ئاگای لەوە هەبوو کە ئەو هەنگاونانە دەبێ باجەکەیشی بداتەوە، بۆیە ڕاستەوخۆ دوای ئەپدەیتەکە ڤیدیۆیەکی کورتیان لەسەر کەمپینی هاشتاگ فریی فۆرنایتیان ''Free Fortnite#''یان بڵاو کردەوە و داوایان لە بەکارهێنەران کرد کە پشتگیری لە کەمپینەکە بکەن.

نرخی کڕینی ڤی بەکس لە %20 دابەزیوە و بەو ڕێژەیەیش زەرەری لە کۆمپانیاکانی ئەپڵ و گووگڵ داوە

ئەم هەنگاوەی فۆرنایت بوو بەجێگای دڵخۆشی بەکارهێنەران، بەڵام لە یاساکان لایدا بۆیە کۆمپانیای ئەپڵ و گووگڵ بڕیاریاندا لە بازاڕە ئەلیکترۆنییەکانیان بیسڕنەوە، چونکە نرخەکە لە %20 دابەزیوە و بەو ڕێژەیەیش زەرەری لە کۆمپانیاکانی ئەپڵ و گووگڵ داوە، بۆیە ناچاربوون بیسڕنەوە. ئەوەیش ئاشکرا کراوە کە ئیپیک گەیمس کەمینەکە ڕاناگرێت تا نەیەتەوە بازاڕە ئۆنڵاینەکان.

یاریی به‌ناوبانگی فۆرنایت یان Fortnite له‌ 25ی ته‌مووزی 2017 دا بەردەستبوو بۆ بەکارهێنان، ئه‌و یارییه‌ له‌لایه‌ن "دارین سێگ"ه‌وه‌ ده‌رهێنراوه‌ و دیزاینی یارییه‌كه‌ی كردووه‌، یارییه‌كه‌ سه‌ره‌تا بۆ ئامێره‌كانی "PlayStation 4، Xbox One، Microsoft Windows" به‌رده‌ست بوو، به‌ڵام ئێسته‌ ده‌توانی له‌رێی سیسته‌می IOS و ئەندرۆیدیشەوە دەتوانی یارییەکە بکەیت، بەڵام لە نوێترین ئەپدەیتدا بەهۆی دابەزاندنی نرخی کڕینی ڤی بەکسەکانی و زەرەردان لە ئەپڵ و گووگڵ لە ئاپ ستۆر و پلەی ستۆر سڕایەوە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان