هه‌زاران ئیسرائیلی شه‌قامه‌كانی ته‌ل ئه‌بیبیان ته‌نی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن 30 كه‌سه‌وه ده‌ستدرێژیی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر كچێكی هه‌رزه‌كار. بۆ سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و رووداوه، ئیسرائیلییه‌كان مان ده‌گرن.
کچەکە تەمەنی 16 ساڵە و بە 30 کەس دەستدرێژییان کردووەتە سەر
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی رێكخه‌رانی مانگرتنه‌كه‌ی ئیسرائیل كه هه‌زاران كه‌س ده‌بن، بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنان، مان ده‌گرین و ده‌بێ ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ر كچه هه‌رزه‌كاره‌كه، دادگایی بكرێت و سزای خۆیان وه‌ربگرن.
بزووتنه‌وه‌ی "نا بۆ بێده‌نگی" له‌ڕێی فه‌یسبووكه‌وه رای گه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ له سه‌عات 12ه‌وه تا یه‌ك سه‌عات هه‌موو شتێك ده‌وه‌ستێنن، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌ركۆنه‌كردنی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنان.
به‌پێی گوته‌ی ئارێیل بیلیگ كه یه‌ك له رێكخه‌رانی مانگرتنه‌كه‌یه، رای گه‌یاندووه كه زیاتر له 30 دامه‌زراوه و كۆمپانیا كه تێیاندایه كۆمپانیای زۆر گه‌وره‌ن، پێوه‌ندییان پێوه كردوون و به‌شداریی مانگرتنه‌كه ده‌كه‌ن، له‌ناویاندا كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت ئیسرائیل".
ئه‌و مانگرتنه دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێسته له هۆتێلێكی گه‌شته‌وه‌ریی، 30 كه‌س ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردبووه سه‌ر كچێكی 16 ساڵ، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناو هاووڵاتییانی ئیسرائیل‌دا دروست كرد.
دوێنێ یه‌كشه‌م ئاسایشی ئیسرائیل 11 كه‌سی گومانلێكراوی گرت كه پێوه‌ندییان به رووداوه‌كه‌وه هه‌یه، له‌ناویاندا نۆ كه‌س ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ. هاوكات ژنێكیش گیراوه كه خاوه‌نی هۆتێله‌كه‌یه. ئێسته هه‌موو گیراوان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.