زۆرن ئه‌و كاتانه‌ی هونه‌رمه‌ند و ناوداران تووشی هه‌ڵوێستێكی شه‌رمه‌زاری ده‌بن، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵك یان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و له‌سه‌ر رایه‌خی سووری ئه‌ستێره‌كان. تێیاندا هه‌ندێك به‌هۆی باوه كراسیان له‌به‌ر داده‌ماڵڕێت یان به‌شێكی جه‌سته‌یان ده‌رده‌كه‌وێت، تێیاندا هه‌یه له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر زنجیری پانتۆڵی ده‌كرێته‌وه و زۆری تر.
براد پیت لەسەر رایه‌خی سوور و له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا زنجیری پانتۆڵه‌كه‌ی كرایه‌وه
پێگه‌ی "فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه و زیاتر بایه‌خ به كاری هونه‌ری و هه‌ڵوێستی جۆراوجۆری هونه‌رمه‌ندان ده‌دات، له كورته راپۆرتێكدا رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و شه‌رمه‌زارییه‌ی هه‌ندێك له ئه‌ستێره ناوداره‌كان تووشی بوون و له‌وكاته‌دا كه‌وتوونه‌ته‌به‌ر هاوێنه‌ی رۆژنامه‌نووسان.
كاترین هیگڵ ئه‌و ئه‌كته‌ره ناوداره‌یه كه له‌سه‌ر رایه‌خی سوور له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر، به‌هۆی پسانی دوگمه‌یه‌كی كراسه‌كه‌ی، مه‌مكی چه‌پی هاته ده‌ره‌وه و كه‌وته‌به‌ر هاوێنه‌ی رۆژنامه‌نووسان. مارجۆت رۆبیش به‌هه‌مانشێوه له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر به‌شێكی مه‌مكی هاته ده‌ره‌وه و وێنه‌ی گیراوه.
له وێنه‌یه‌كی "فه‌رفیش"دا ژماره‌یه‌ك له نمایشكار له‌سه‌ر ته‌خته‌ی نمایشدا ده‌ركه‌وتوون كه یه‌ك له‌وان پێڵاوه‌كه‌ی له پێی ده‌رده‌چێت و ده‌كه‌وێت. بێگومان ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه له‌ناو نمایشكاراندا زۆرن و تووشی شه‌رمه‌زاری بوون.
ئاشلی بێڵیش له‌سه‌ر رایه‌خی سوور، به‌هۆی ره‌شه‌بایه‌كه‌وه، كراسه‌كه‌ی به‌رز بووه‌وه و رانه‌كانی ده‌ركه‌وتن كه به‌لای خۆیه‌وه له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر تووشی شه‌مه‌رزاری بووه. ئیلابێس بانكس به‌هه‌مانشێوه له‌سه‌ر رایه‌خی سوور، زنجیری لایه‌كی قۆڵی كرایه‌وه و هه‌ستی به شه‌رمه‌زاری كرد، چونكه قۆڵێكی داپۆشراو و ئه‌ویتر به رووتی ده‌ركه‌وتبوو.
براد پێت كه ناودارترین ئه‌ستێره‌ی هۆڵیووده، كاتێك له‌سه‌ر رایه‌خی سوور له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا ویستی خۆی ده‌ربخات، زنجیری پانتۆڵه‌كه‌ی كرایه‌وه و تووشی شه‌رمه‌زاری بوو، ناچار بوو هه‌ر له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا زنجیره‌كه‌ی داخسته‌وه.
ئیما ستوونیش كاتێك له‌سه‌ر رایه‌خی سوور ویستوویه‌تی خۆی ده‌ربخات و رۆژنامه‌نووسان وێنه‌ی بگرن، له‌وكاته‌دا بایه‌كی به‌هێز هات و باڕۆكه‌كه‌ی فڕاند، بۆیه تووشی هه‌ڵوێستێكی ناجۆری شه‌رمه‌زاری بوو.
جاكلین فرناندیز كه ئه‌ویش ئه‌كته‌رێكی ناوداری هۆڵیووده، كاتێك له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر وه‌ستا بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی بگرن، بێ ئاگا له‌وه‌ی زنجیری پشته‌كه‌ی كراسه‌كه‌ی كرابووه‌وه و هاوڕێیانی به‌په‌له بۆیان داخسته‌وه.
هه‌ڵوێستی له‌و جۆرانه‌ی شه‌رمه‌زاری زۆرن، به‌ڵام پێگه‌ی "وشه" ته‌نیا ئه‌مانه‌ی به نموونه هێناوه‌ته‌وه.