به‌پێی فه‌رمانی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك تا 10ی ئهیلوول ئینته‌رنێت دهوستێنرێت و ئه‌وه‌یش پێوه‌ندى به ئه‌نجامدانی خوولى دووه‌مى تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی ئاب، به فه‌رمانی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هێڵى ئینته‌رنێت ده‌وه‌ستێت و له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌سه‌ر داوایی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت له كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی 12 ئاماده‌یی ده‌وه‌ستێت.
له سه‌عات شه‌ش تا 10ی به‌یانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به بڕینی هیێڵی ئینترنێت له هه‌رێمی كوردستان
له فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه هاتووه، تاقیكردنه‌وه‌كان له‌یه‌كی ئهیلوول تا 10ی ئهیلوول ئه‌نجام ده‌درێت به پێی خشته‌ی هاوپێچ به بڕینی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنیتی كۆمپانیاكان له رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كان له سه‌عات شه‌ش تا 10ی به‌یانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به بڕینی هیێڵی ئینترنێت له هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی پێ كردووه.