له‌باره‌ی ئه‌و هۆڕنه زۆره‌ی دوێنێ هه‌ینی شۆفێران له‌ناو تونێلی پیرمام لێیان دا، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، ناتوانین له‌م كاتانه سزای هاووڵاتییان بده‌ین، چونكه دوێنێ دۆخێكی نائاسایی بوو.
دوێنێ هه‌ینی چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه، تێیدا ده‌ركه‌وتووه كه قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له تونێلی پیرمام دروست بووه و به‌هۆیه‌وه شۆفێران هۆڕنێكی زۆریان لێ ده‌دا، ئه‌مه‌ش ئاشكرایه كه مه‌ترسیی داڕووخانی تونێله‌كه‌ی به‌دواوه ده‌بێت و مه‌ترسیی بۆ گیانی شۆفێران و سه‌رنشینان هه‌یه.
یه‌كه‌م جاره له مێژووی شه‌قڵاوه‌دا قه‌ره‌باڵغییه‌كی ئاوا زۆر دروست بێت
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ی ئاب، فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یه‌كه‌م جاره له مێژووی شه‌قڵاوه‌دا قه‌ره‌باڵغییه‌كی ئاوا زۆر دروست بێت، ته‌نانه‌ت نۆره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان هه‌تا شاره‌دێی باسرمه ڕۆیشتبوو، بۆیه كۆنترۆڵكردنی شۆفێران ئاسان نه‌بوو.
ڕوونی كرده‌وه، شۆفێران و هاووڵاتییان له‌كاتی قه‌ره‌باڵغیی له‌و شێوه‌یه‌دا تووشی بێزاری ده‌بن، بۆیه له‌ناو تونێله‌كه‌دا هۆڕنیان لێ داوه، له‌و كاته‌شدا ئێمه ناتوانین سه‌رباری بێزارییه‌كه‌یان سزاشیان بده‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر دووپاتی له‌سه‌ر مه‌ترسیداریی هۆڕنلێدان له‌ناو تونێل كرده‌وه و گوتی، ڕاسته شتێكی مه‌ترسیداره، به‌ڵام ئێمه له‌و كاته‌دا زیاتر ئه‌ركی ڕێكخستنی هاتوچۆمان گرته ئه‌ستۆ و هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه بوو هاووڵاتییان به سه‌لامه‌تی بگه‌نه‌وه ماڵه‌وه.