له‌ڕووی میكانیكییه‌وه په‌ستانی هه‌وای هه‌موو تایه‌یه‌كی ئۆتۆمبێل ''35Psi بۆ 40Psi'' پاوانه، له‌كاتی كه‌مبوونی ئه‌م بڕه گڵۆپێك له‌سه‌ر داشبۆڕدی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت داده‌گیرسێت كه هه‌وای تایه‌كان كه‌م بووه‌ته‌وه، له هه‌ندێك ئۆتۆمبێلی مۆدێل تازه‌دا تایه‌كه‌یش دیاری ده‌كات.
شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیك و شاره‌زا له بواری ئۆتۆمبێلدا بۆ ''وشه'' گوتی، كاتێك گڵۆپی تایه داده‌گیرسێت، له هه‌ندێك ئۆتۆمبێل ده‌بێ پشكنینی سه‌ره‌تایی بۆ سپێره‌كه‌شی بكرێت، پاشان 10 خوله‌ك لێبخوڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بووه یان گڵۆپه‌كه كوژاوه‌ته‌وه له داشبۆڕده‌كه.
شارەزایان دەڵێن، فەرامۆشکردنی ئەم ئاماژەیە کارەساتی بەدواوەیە
زیاتر گوتی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گڵۆپی تایه لێدانی هه‌بوو، واته كاتێك سویچ ده‌كه‌یته‌وه فلاش لێ ده‌دات هه‌ڵده‌بێت و ده‌كوژێته‌وه، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له هه‌سته‌وه‌ره میكانیكییه‌كانی تایه‌كان به‌و مه‌رجه نییه كه له‌گه‌ڵ ئه‌قڵی ئۆتۆمبێله‌كه ڕێكخراوه، واته پێوه‌ندی پچڕاوه كه ده‌بێت به كۆمپیوته‌ر ڕێكبخرێته‌وه یان هه‌سته‌وه‌ره میكانیكییه‌كه‌ی له‌كار كه‌وتووه و ده‌بێ بۆی دابنرێته‌وه و دووباره ڕێك بخرێته‌وه.
ئه‌وه‌یشی ڕوون كرده‌وه، كاتێك تایه‌كان كێشه‌یان نییه و هه‌واكه‌یان گونجاوه، به‌ڵام گڵۆپه‌كه له داشبۆڕده‌كه نه‌كوژاوه‌ته‌وه پێویسته له‌ڕێی شاره‌زای كۆمپیوته‌ره‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.