له پشتی كاری سیاسی و رۆژانه‌دا، زۆر كه‌س هه‌ن ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بزانن سه‌ركرده‌كانی دنیا و كورد حه‌ز به چ خواردنێك ده‌كه‌ن. شاراوه نییه هه‌ندێك له‌و سه‌ركردانه‌ی دنیا كه‌متر به‌لای خواردنی قورس‌دا ده‌ڕۆن كه ڕه‌نگه به‌شێكی سه‌ره‌كی پێوه‌ندی به پاراستنی ته‌ندروستییانه‌وه هه‌بێ.
له‌ناو سه‌ركرده‌كانی كوردیش ئاره‌زووه‌كان بۆ خواردن وه‌ك ململانێی سیاسی نییه و له هه‌ندێك سه‌ركرده‌دا جیاوازی له خواردن نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی له بیركردنه‌وه و كاره‌كانیاندا هه‌یه.
سه‌رۆك بارزانی له خواردندا ئاره‌زووی كه‌باب و ساوه‌ر ده‌كات
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته بیخه‌ینه‌ڕوو ئه‌وه‌یه، سه‌ركرده‌كانی دنیا و ئه‌وانه‌ی كوردستانیش ئاره‌زووی چ خواردنێك ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی له خواردندا ئاره‌زووی كه‌باب و ساوه‌ر ده‌كات له زۆر له خوانهكانیشدا ته‌نیا ئه‌و دوو خواردنه‌ی بۆ داده‌نرێ.
له ڕابردوودا قه‌ل و قه‌ره‌خه‌رمان خواردنی به چێژی جه‌لال تاڵه‌بانی بووه، به‌ڵام له ساڵه‌كانی كۆتایی ته‌مه‌نیدا كه‌متر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ئه‌و خواردنه‌ی خواردووه. له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ: قه‌ل و برنج و قه‌ره‌خه‌رمان، به‌ڵام دوای هه‌موو ژه‌مێكی خواردن شیشێك كهبابیش.
هه‌رچی پێوه‌ندی به نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری كۆچكردووی گۆڕانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه باس له‌وه كراوه ئاره‌زووی خواردنی "له‌فه" ده‌كات، به‌ڵام عومه‌ر سه‌ید عه‌لی كه ئێسته له شوێنه‌كه‌یه‌تی وه‌ك نزیكه‌كانی ده‌ڵێن، "هیچ خواردنێك ره‌ت ناكاته‌وه" و زۆرجاریش بایه‌خی پێ نادات.
ئه‌وه‌یشی تا ئێسته به‌دیاریكراوی نه‌زانراوه ئاره‌زووی چ خواردنێك ده‌كات، كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی یه‌كێتییه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر خوان دانه‌نیشتووه و به‌هۆی ته‌ندروستییه‌وه به‌ته‌نیا نان ده‌خوات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشتر ڕای گه‌یاندووه كه ئاره‌زووی "دۆڵمه" ده‌كات، به‌ڵام دیاری نه‌كردووه كه دۆڵمه‌ی چ ناوچه‌یه‌كی به‌تایبه‌ت لا خۆشه "كۆیه" یان ناوچه‌یه‌كی تر، چونكه له كوردستان كۆییه‌كان به‌وه ناسراون دۆڵمه‌یان چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه.
قوباد تاڵه‌بانی دۆڵمه ئاماده ده‌كات و ئاره‌زوویشی ده‌كات
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاواز و كاریگه‌ری هه‌یه، بۆیه له‌میانی هاشتاگی لێم_بپرسه پرسیاری زۆری له‌سه‌ر خواردن لێ كرابوو. سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له وه‌ڵامی هاووڵاتییان گوتی، خواردنێكی تایبه‌ت نییه، به‌ڵام زۆر ئاره‌زووی خواردنی كوردهواری ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدی له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێكه‌وه دروست ده‌كرێ.
به‌ڵام قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له جه‌لال تاڵه‌بانی باوكییه‌وه ئاره‌زووه‌كانی خواردنی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه و له شوێنێكدا باس له‌وه ده‌كات كه ئاره‌زووی دۆڵمه ده‌كات و خۆیشی و خێزانه‌كه‌یشی به‌باشی ده‌زانن ئاماده‌ی بكه‌ن.
له‌باره‌ی سه‌ركرده جیهانییه‌كانیش زۆرجار زانیاری له‌باره‌ی ژیانیان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌متر باس له‌و خواردنانه كراوه كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن. دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ركیا ئاره‌زووی هه‌مبه‌رگر و كۆكاكۆلا ده‌كات، به‌ڵام كیم جۆنگ ئون په‌نیر و مه‌یی لا خۆشه.
له‌ناو سه‌ركرده‌كاندا باراك ئۆبامایش ئاره‌زووی خۆی بۆ بروكلی، هه‌مبه‌رگر و سۆساج گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام جۆرج بۆش، پسكیت و نانی گه‌رم، فولی سوودانی، له‌فه‌ی هه‌نگوین و هه‌مبه‌رگر ئاره‌زوو ده‌كات.
له هه‌موویشی جیاوازتر قه‌زافی بوو
ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیایش ئاره‌زووی ئایسكرێمی فستق ده‌كات، به‌ڵام هه‌رگیز خواردنێكی بۆ ژه‌م دیاری نه‌كردووه كه ئاره‌زووی بكات.
له هه‌موویشی جیاوازتر قه‌زافی بوو كه ئاره‌زووی شیری حوشتر، گۆشتی برژاوی حوشتری كردووه.
به‌پێی ئاره‌زووی سه‌ركرده‌كان بێ بۆ خواردن به ڕوونی ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه له هه‌ندێكیان جیاوازی له ئاره‌زووی خواردن نییه، بۆیه به‌ته‌واوی ئه‌وه دهسلهمێنرێ كه سیاسییه‌كان زۆر جار له مامه‌ڵه كردن جیاوازن و ڕه‌نگه له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا زۆر شتی هاوبه‌شیان هه‌بێت كه دۆزینه‌وه‌ی قورس نییه.