نیهاد ڕزق ناسراو به فه‌یرووز گۆرانیبێژی لبنانی و شازاده‌ی سپێده و به‌یانیانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له ناوه دیار و پڕشانازییهكانی دنیای هونه‌ر و گۆرانی و گوێگرێكی ئێجگار زۆری هه‌یه.
فه‌یرووز كێیه؟
له 21ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1935 نیهاد ڕزق وه‌دیع حه‌داد كه ناوی ته‌واوی فه‌یرووزی گۆرانیبێژه، له گه‌ڕه‌كی زه‌قزاقی شاری به‌یرووتی پایته‌ختی لبنان له دایك بووه، له‌ناو خێزانێكی ئاشووری و هه‌ژار گه‌وره بووه؛ هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زی له گۆرانیگوتن بووه و به‌رده‌وام گۆرانیی له‌ناو هاوڕێ و خزمه‌كانیدا گوتووه، ئه‌مه‌ش ناوبانگی فه‌یرووزی له‌و منداڵییه‌وه تا خێزان و گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بردووه.
له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا واته له ساڵی 1940، بۆ یه‌كه‌م جار له ئێزگه‌ی لبنان له‌گه‌ڵ كۆرسدا گۆرانیی گوتووه و چووه‌ته ناو دنیای هونه‌ر و ماوه‌یه‌ك له‌ناو كۆرسدا گۆرانیی گوتووه، دواتر ساڵی 1952 له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا كاتێك له كۆرسی عاسی ڕه‌حبانی ئاوازدانه‌ری به‌ناوبانگی لبنانیدا ده‌ركه‌وتووه.
یه‌كێك له جاره‌كان، له‌كاتی گوتنی كۆرسدا فه‌یرووز له كۆپله‌یه‌كدا له ڕیتمه‌كه لاده‌دات و وشه‌یه‌ك زیاتر درێژ ده‌كاته‌وه و ده‌نگی له‌ناو هه‌موو كۆرسه‌كه‌دا ده‌نگ ده‌داته‌وه، عاسی ده‌یهێنێته ڕیزی پێشه‌وه و داوای لێ ده‌كات دووباره‌ی بكاته‌وه، به‌مه‌ش ئه‌و هونه‌رمه‌نده توانا شاراوه‌كانی فه‌یرووزی بۆ ئاشكرا ده‌بێت و به‌ره‌وپێشی ده‌بات.
ساڵی 1955 فه‌یرووز له‌گه‌ڵ عاسی ڕه‌حبانی ئاوازدانه‌ر و پرۆدیوسه‌ر هاوسه‌رگیری ده‌كات، واته هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی و یه‌كه‌م ئاوازدانه‌ری گۆرانییه‌كانی.
برایانی ڕه‌حبانی و فه‌یرووز:
له دنیای هونه‌ر و گۆرانیی عه‌ره‌بیدا، برایانی ڕه‌حبانی ده‌ستێكی باڵایان له پێشخستنی ئاواز و هونه‌ردا هه‌بووه، تا پێش ده‌ركه‌وتنی فهیرووزیش عاسی ڕه‌حبانی و مه‌نسووری برای به‌ناوبانگترین و ناوازه‌ترین ئاوازه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان پێشكه‌ش كردووه، كاتێكیش عاسی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ فه‌یرووز كردووه و له‌گه‌ڵ گرووپی برایانی ڕه‌حبانی بوون به یه‌ك گرووپ، توانیویانه پێكه‌وه شۆڕشێكی نوێ له موزیكی عه‌ره‌بیدا به‌رپا بكه‌ن.
له سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی فهیرووزدا، باوی گۆرانییه زۆر ماوه درێژه‌كان بووه، وه‌ك گۆرانییه‌كانی عه‌بدولحه‌لیم حافز و ئوم كه‌لسووم، به‌ڵام برایانی ڕه‌حبانی و فه‌یرووز ئه‌م قاڵبهیان له‌ناو برد و به گۆرانیی كورت و تێكستی ساده و پڕمانا و باشترین ئاواز هاتنه ناو مه‌یدان و ناوبانگێكی زۆریان په‌یدا كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 15 گۆرانی‌یان له شێوه‌ی شانۆگه‌ری پێشكه‌شی هه‌وادارانیان كردووه.
قۆناغێكی تری فه‌یرووز:
ساڵی 1986 عاسی ڕه‌حبانی هاوسه‌ری فه‌یرووز كۆچی دوایی كرد، ئه‌وكات فه‌یرووز ته‌مه‌نی 51 ساڵ بوو، له‌و كاته‌وه ده‌ستی به فراوانكردنی كاره‌كانی كرد و ئاواز و تێكستی گۆرانیی له زۆر كه‌سی تر وه‌رگرت، دواتریش له‌گه‌ڵ زیاد ڕه‌حبانی كوڕی كه ئه‌ویش تا ئێسته یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و نووسه‌ری تێكستی گۆرانی له‌ناو دنیای هونه‌ری عه‌ره‌بدا له هونه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام بووه.
زیاد ڕه‌حبانی نوێگه‌ریی زیاتری خستووه‌ته ناو گۆرانییه‌كانی دایكی، واته ئاواز و موزیكی عه‌ره‌بی و جیهانیی تێكه‌ڵ به یه‌كتر كردووه، به‌م ئاوێتهیهش چه‌ندان به‌رهه‌می ناوازه‌یان له‌سه‌ر نیشتمان و دڵداری و خۆشه‌ویستی پێشكه‌ش كردووه.
فه‌یرووز و كووپێك قاوه و سه‌رۆكی فڕه‌نسا:
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌م 29ی ئاب، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا بۆ چاودێریكردنی ڕه‌وشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵك و به‌رپرسانی لبنان له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی چواری ئابی به‌یرووت سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، بڕیاری دا پێش سه‌ردانیكردنی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان، سه‌ردانی فه‌یرووزی گۆرانیبێژ بكات، له ڕاگهیهنراوێكیشدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئێواره‌ی دووشه‌م كه ده‌كاته ئه‌مڕۆ، له ناوچه‌ی ئهنتلیاس دیدارێك له‌گه‌ڵ فه‌یرووز به كووپێك قاوه‌وه ڕێك ده‌خات.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر و فه‌یرووز:
له پۆستێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكدا، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری به‌ناوبانگی كورد ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له ڕابردوودا كاری هونه‌ریی له‌گه‌ڵ فه‌یرووزی گۆرانیبێژ كردووه.
ناسناوه‌كانی فه‌یرووز:
فه‌یرووز به چه‌ندان ناوی مه‌زن و به‌ناوبانگ له‌ناو دنیای گۆرانیدا ناوبانگی ده‌ركردووه، كه دیارترینیان له‌ناو خه‌ڵكدا دراوسێی مانگه كه له یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی خۆیدا ده‌ڵێ "ئێمه و مانگ دراوسێین"، دوای ئه‌ویش ناسناوه‌كانی چۆله‌كه‌ی ڕۆژئاوا، دراوسێی قودس، ده‌نگی جیھانی، ده‌نگی سپێده، بولبوولی بەیانیان، ژێی ڕۆژھه‌ڵات، باڵوێزی خهونهكان، ده‌نگی جادوویی، ده‌نگی لبنان و چه‌ندان ناسناوی تری پێ دراوه.
گۆرانیی نحنا والقمر جيرانی فەیرووز کە لە ئاواز و تێکستی برایانی ڕەحبانییە: