573 کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

:: PM:03:25:13/09/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 سەعاتی ڕابردووی تووشبووانی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، 573 کەس لەو ماوەیەدا تووشی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ یەکشەم 13ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوی 24 سەعاتیی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای بڵاو کردەوە،  بەپێی ئامارەکە 573 کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون، 193 لە هەولێر، 83 لە سلێمانی، 29 لە گەرمیان، 250 لە دهۆک، 18 کەسیش لە هەڵەبجە بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس کراوە، لە ماوەی ئەو 24 سەعاتەی ڕابردوودا هیچ کەسێک کەرەنتین نەکراوە، بەڵام 20 کەسی تر بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.

پێنج هەزار و 311 پشکنینی نوێ لە هەولێر، سلێمانی، گەرمیان، دهۆک و هەڵەبجە کراون، 274 هاووڵاتیش چاک بوونەتەوە، لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تا ئەمڕۆ، 36 هەزار و 556 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەزار و 340 کەسیش پێی مردوون، هەروەها 21 هەزار و 871 کەسیش لە بنکە جیاوازەکانی چاودێریی تووشبووان کەرەنتین کراون.


وشە - ڕێناس شابان