وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنوێنی بۆ وەرگرتنی قوتابی لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بڵاو كردەوە و رای گەیاند، كەمترین كۆنمرە 55 دەبێت.
بەپێی نمرەكەیان ئەو بەشە پڕ بكەنەوە کە ئارەزووی دەكەن
ئەمڕۆ دووشەم 14ـی ئەیلوول، لە بڵاوكراوەیەكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاتووە، كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن بریتییە لە 55 و سەرجەم بەشەكان بەپێی نرمە ڕیزبەند كراون بۆ ئەوەی قوتابیان بەپێی نمرەكەیان ئەو بەشە پڕ بكەنەوە کە ئارەزووی دەكەن.
لە مەرجەكانی وەگرتنی قوتابی ڕوونكراوەتەوە، قوتابی دەتوانێت بەشێك یان چەند بەش دیاری بكات و فۆڕم پڕبكاتەوە کە ئەویش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.
ڕۆژی پێنجشەم تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی كۆتایی هات و نمرەی كۆتاییش بە قوتابیان دراوەتەوە.