دۆلار گەیشتە سەرووی 27 هەزار تمەن

:: PM:03:30:14/09/2020 ‌
نرخی تمەن بەرانبەر دۆلار ماوەیەکە رووی لە دابەزین کردووەتەوە و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە. تمەن پێنج مانگ لەمەوبەر بۆ خوارووی 15 هەزار تمەن دابەزیبوو کەچی ئێستە سەرووی 27 هەزار تمەنە.

لە بازاری ئازادی ئێران نرخی هەر دۆلارێک بە 27  هەزار تمەن فرۆشراوە هەر چەند لە نووسینگە فەرمییەکانی حکوومەت بە 23 هەزار و 500 تمەن دەفرۆشریت.

بەگوێرەی بی بی سی نرخی تمەن دوای ئەوە زیاتر دابەزی کە بۆرسەی تاران پاشەکشەی کرد و داخوازی دیسان لەسەر دراوی بیانی بەرز بووەتەوە.

100 هەزار تمەنی ئێرانی کەمتر لە پێنج هەزار دینار دەکات
ئەگەر بەهای تمەن بە دینار لێک بدرێتەوە ئەوا 100  هەزار تمەنی ئێرانی کەمتر  لە پێنج هەزار دینار دەکات لە کاتێکدا ساڵی رابردوو بە نزیکەی 10 هەزار دینار ئاڵوگۆڕ دەکرا.

گرنگترین هۆکاری دابەزینی نرخی تمەن بۆ ئەو سزایانە دەگەڕێتەوە کە ئەمەریکا بەسەر ئیرانیدا سەپاندووە. دابەزینی داهاتی نیشتمانیی و هەڵاوسان و رێگەگرتن لە هەناردە هۆکارە لەوەی نرخی تمەن رۆژ بە رۆژ زیاتر دابەزێت.

لە هەرێمی کوردستان بەشێک لە کاسبکاران کە تمەنیان کڕیوە زیانیان  بەرکەوتووە و پێشتر "وشە" ئەوانەی لەوە ئاگادار کردووەتەوە ئەو جۆرە دراوە نەکڕن چونکە هیچ پاڵپشتییەکی نییە و هیوا بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکەی  وقازانج لەئارادا نییە و هی ئەوە نییە پشتی پێ ببەستریت.



وشە - سلێمان تاشان