سلێمانى یه‌كێكه له‌و شارانەی کوردستان كه له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو به‌هۆى ململانێى سیاسیی و حزبه‌كان زۆرترین زیانى به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌موو تواناى خۆى خسته گه‌ڕ تا زۆرترین خزمه‌ت پێشكه‌شى شاره‌كه بكات.
خه‌ڵكى سلێمانى ئێسته گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ى كه كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆترین خزمه‌تیان به شاره‌كه كردووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ڕێ ناده‌ن شاره‌كه پشوو بدات به‌شێك له‌و گرووپ و هێزانانه‌ن كه له‌ناو شاره‌كه كولتوورى ڕه‌تكردنه‌وه‌یان چاندووه.
له ماوه‌ی ساڵی 2009 تا 2020 زۆرترین ململانێی سیاسیی و دروستبوونی حزب و گرووپ له‌و شاره‌دا بووه
له ماوه‌ى ساڵى 2009 تا 2020 زۆرترین ململانێى سیاسیی و دروستبوونى حزب و گرووپ له‌و شاره‌دا بووه كه به هه‌مووان شاره‌كه‌یان كردووه‌ته قوربانیى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان. ساڵى 2009 له‌گه‌ڵ دروستبوونى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به ته‌واوى سلێمانى بووه قوربانى ململانێییه‌كانى نێوان گۆڕان و یه‌كێتى و تا ئێسته‌یش تاڵیى ئه‌وكاته ده‌چێژن، به‌ڵام سیاسییه‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌وه‌یش نه‌وه‌ستان و جووڵه‌ى تر په‌یدا بوون.
له دواى گۆڕان و بردنه‌وه‌ى له‌چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكدا، به‌شێكى سه‌ره‌كیى ئیداره‌ى شاره‌كه كه‌وته ده‌ستى، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆى بوو له‌و سنووره، تا ئه‌وكاته‌ى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحیش له یه‌كێتى جیا بووه‌وه و هاوپه‌یمانىی دیموكراسى و دادپه‌وه‌ریى دامه‌زراند و ئه‌ویش سلێمانیى كرده چه‌قى ململانێیه‌كانى.
خه‌ڵكى سلێمانى هێشتا له كێشه‌ى نێوان گۆڕان و یه‌كێتى پشوویان نه‌دابوو، به‌رهه‌م ساڵحیشى هاته سه‌ر، هه‌ر ئه‌وه‌یش نا له‌ناو یه‌كێتى و گۆڕان ده‌یان كێشه‌ى باڵباڵێن هه‌بووه، سه‌تان پۆستى ئیدارى له‌سه‌ر ئه‌و ململانێیانه پڕ نه‌كرانه‌وه، خه‌ڵك بوونه قوربانى و كاروبار له‌و سنووره په‌كى كه‌وت.
له‌ناو هه‌موو ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی كه سلێمانییان هاڕی، په‌كه‌كه فرسه‌تی هێنا
ماوه‌یه‌كى زۆر شاره‌كه له‌ناو ململانێیه‌كاندا ده‌هاڕدرا، ئیتر هێزێكى تر په‌یدابوو "نه‌وه‌ى نوێ" شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و له‌ناو خه‌ڵكى سلێمانى وا باوه كه پێى ده‌ڵێن" به‌زه‌یی به دار و به‌ردى شاره‌كه‌دا نه‌هاتووەتەوە، هه‌مووى هاڕیوە" حیسابى بۆ هیچ شتێك و ژیانى خه‌ڵك نه‌كرد، به‌ته‌واوى بێ ئومێدیى لاى خه‌ڵكى شاره‌كه دروست كرد.
به بڕواى شاره‌زایان، نه‌وه‌ى نوێ به‌هۆى پێشینه‌ى خراپى شاسواره‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكى سلێمانى ڕه‌ت كرایه‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ند كورسییه‌كى په‌رله‌مانى له‌سه‌ر حیسابى خه‌ڵكى سلێمانى هێنا، به‌ڵام دواتر هێزه‌كه چۆن به بچووكى له‌دایك بوو هه‌ر وایش ئێسته به‌رده‌وامه.
له‌ناو هه‌موو ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ى كه سلێمانییان هاڕى، په‌كه‌كه فرسه‌تى هێنا و ڕێكخستنه‌كانى برده ناو سلێمانى، یه‌كێتى به‌هۆى هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه به یه‌كجارى شاره‌كه‌ى كرده قوربانى، بۆیه په‌كه‌كه چه‌ند هێزێكى بچووكى مه‌ده‌نیى له‌ناو شاره‌كه‌دا له‌ژێر ناوى " پارتى چاره‌سه‌ر، ته‌ڤگه‌رى ئازادى، گه‌نجانى وڵاتپارێز" گه‌شه پێدا.
په‌كه‌كه كه له سه‌ره‌تاوه ئامانجى تێكدانى باشوورى كوردستان بووه، له سلێمانییه‌وه ده‌ستى پێ كرد، خۆپێشاندانى ده‌كرد و خه‌ڵكى دژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هان ده‌دا. به‌ڵام گه‌شه‌ى ئه‌و ڕێكخستنانه‌ى هه‌ر له شوێنى خۆیاندا بوون.
دواى ئه‌وانه‌یش زۆربه‌ى ئه‌و باڵ و گرووپانه‌ى له حزبه‌كانى تر جیابوونه‌ته‌وه له سلێمانى بوون، به جۆرێك ده‌یانه‌وێ هێشتا خه‌ڵكى ئه‌و شاره بهاڕن، بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى باڵى هێڵى گۆڕانكارى لێ جیابووه‌وه له سلێمانى بوون، گۆڕان گرووپێكى لێ جیابووه هه‌ر له سلێمانى بوون، ژماره‌یه‌ك كادرى كۆمه‌ڵیش له سلێمانییه‌وه هه‌وڵى یاریکردن به ژیانى خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
له‌گه‌ڵ هاتنی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك درا به‌ربه‌ستی بۆ دروست بكرێ
هه‌موو ئه‌و ململانێیانه له‌لایه‌ک، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هاتنى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك درا به‌ربه‌ستى بۆ دروست بكرێ، به‌ڵام ئه‌و توانى سلێمانى بگه‌ڕێنێته‌وه بازنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان و خه‌ڵك له نائومێدی و بێزاركارییه‌یان ڕزگار بكات.
به وروژاندنى پڕۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى بۆ سلێمانى به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م خزمه‌تگوزارییه‌كان دروست كرا، به‌ڵام مه‌سروور بارزانى هه‌ر زوو وه‌ڵامى دایه‌وه كه لامه‌ركه‌زى بۆ سلێمانى و دهۆك و هه‌ر ناوچه‌یه‌كى تر له به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووه و جێبه‌جێ ده‌كرێ.
ئێتر كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و گرووپ و حزبانه ده‌ست له سلێمانی هه‌ڵبگرن و لێ گه‌ڕێن سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌هێز خزمه‌تی بكات
فه‌شه‌لهێنانى لامه‌ركه‌زى گرووپێكى ناچار كرد كه بیر له پیلانى تر دژى خەڵکی سلێمانی و حكوومه‌ت بكه‌نه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى به‌غدایان كرد به پاڵه‌وان و وایان لێ كرد كه خه‌ڵك متمانه‌ى به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌مێنێ، به‌ڵام ئه‌نجامدانى ده‌یان پڕۆژه و شه‌قامى 100 مه‌ترى له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانییه‌وه وه‌ڵامى ئه‌وه‌یش درایه‌وه كه ئه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه خزمه‌تى سلێمانى ده‌كات نه‌ك هیچ گرووپ و حكوومه‌تێكى تر.
خه‌ڵكى كوردستان و سلێمانى به تایبه‌ت، ئێسته تێگه‌یشتوون كه ناوچه‌كه جگه له خزمه‌تكردن پێویستى به ململانێى سیاسى نییه، ئیتر پێویسته خزمه‌ت بكرێن و ئه‌و ئومێده‌یش له مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن.
به‌شێك له سیاسییه‌كان و گرووپه‌كانى ئه‌و شار كه له ناخى خه‌ڵكى پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى تێگه‌یشتن، ئێسته پڕۆژه‌ى به‌هه‌رێمكردن ده‌ورووژێنن، به‌ڵام پڕۆژه‌كه نه‌ك پێشوازى لێ نه‌كرا، به‌ڵكو له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ره‌ت كرایه‌وه.
به بڕواى شاره‌زایان ئێتر كاتى ئه‌وه‌یه ئه‌و گرووپ و حزبانه ده‌ست له سلێمانى هه‌ڵبگرن و لێ گه‌ڕێن سه‌رۆك وه‌زیرانێكى به‌هێز خزمه‌تى بكات. ئیتر له ملانێ و كردنه قوربانى خه‌ڵكى سلێمانى تێر نه‌بوون؟.
هاوكار عیزه‌ت چالاكى مه‌ده‌نى له سلێمانى پێى وایه كه پێویسته سلێمانى باشتر خزمه‌ت بكرێت و چیتر به‌رگه‌ى ئه‌و ململانێ سیاسییه ناگرێ.
ئه‌و بۆ "وشه" گوتى، هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ى له شاره‌كه‌دا ڕووى داوه زۆرتر زیانى بۆ خه‌ڵكى شاره‌كه بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى ڕژد نه‌بێت، حه‌ق نییه چیتر پڕۆژه‌ى بێ بنه‌ما بورووژێنرێ.