كه‌ناڵێكی ئیسرائیلی بابه‌تێكی له‌باره‌ی دیارده‌یه‌كی نوێ له باشووری كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، چه‌ند ساڵێكه دیارده‌ی شاخه‌وانی له باشووری كوردستان به چڕی به‌ربڵاوبووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كه چیاكان به دۆستی خۆیان ده‌زانن، جارێكی تر شاخه‌وانی ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر چیاكان سه‌رده‌كه‌ون و چێژ له دیمه‌نی سروشتی دڵڕفێنی ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی
ئیسرائیل 24 نیوز بابه‌تێكی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، سه‌ره‌تا چه‌ند كه‌سێك ده‌ستیان به‌و دیارده‌یه كرد و گرووپی بچووك بچووكبوون، به‌ڵام ئێسته گرووپه‌كان زۆر فره‌وانبوون و ژماره‌یان له 100 كه‌س تێپه‌ڕ ده‌كات كه سه‌رده‌كه‌ونه سه‌ر چیاكان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژ دوای ڕۆژیش گرووپی جیا جیا و جۆراوجۆر بۆ ئه‌م كاره دروست ده‌بن.
پرۆسه‌كه له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتن و له به‌ره‌به‌ری به‌یان ده‌ست پێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ركه‌وتن به تیشكی ستوونی خۆر دوور بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا هه‌ر ناتوانن خۆیان له‌وه دوور بخه‌نه‌وه و به‌ر خۆر ده‌كه‌ن، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان، كاره‌كه وزه‌ی زۆری پێویسته و هیلاكی زۆری به دواوه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌م وه‌ك وه‌رزشێك و هه‌میش بۆ دووركه‌وتنه‌وه له جه‌نجاڵی شار و كار و ئاڵۆزییه‌كانی ژیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، ڕۆژ دوای ڕۆژیش ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپانه زیاتر ده‌بێت.
ئازاد كوردی كه ڕێبه‌رایه‌تی یه‌كێك له‌و گرووپانه ده‌كات و ئه‌وان ده‌چنه لووتكه‌ی چیای سه‌فین، له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه كه ڕۆژانه ئه‌ندامی نوێ دێنه ناو گرووپه‌كه‌یانه‌وه، سه‌ره‌تایش پێویسته مه‌شق و ڕاهێنان بكه‌ن، ئامرازه‌كانی سه‌لامه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن و ئاماده‌ی سه‌ركه‌وتن بن به‌سه‌ر شاخه‌كان.
چیاكان پشت و په‌نا و پارێزه‌ری كوردن له دوای دروستكردنی ناوچه‌ی ئارامه‌وه كورده‌كانی باشوور لێیان دووركه‌وتنه‌وه
ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌مان له كه‌سانی جۆراوجۆر پێكهاتوون، كه‌سانی كاسب و كارمه‌ند و پۆلیس و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرامان له بواری فیزیایش له‌گه‌ڵدایه، سه‌رجه‌می ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌مان خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ و ئاینی جۆراوجۆرن، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌ك له‌وه‌دا بوونی نییه و سه‌ره‌نجام هه‌موومان هه‌ر مرۆڤین.
ئازاد هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، ئێمه له گه‌شته‌كانمان چه‌ندان سه‌عات كات به وه‌رزشكردنێكی زۆر ته‌ندروست به‌سه‌ر ده‌به‌ین و دوور ده‌كه‌وینه‌وه له‌و هه‌موو هه‌واڵه ناخۆشه كه ڕۆژانه له ناوچه‌كه به گشتی و له عێراق به تایبه‌تی ڕوو ده‌ده‌ن.
كه‌ناڵه‌كه نووسیویه‌تی، دوای 2017 و نه‌مانی داعش له ناوچه‌كانی كوردستان، ئارامی زیاتر به‌رجه‌سته‌بووه و هه‌مووان هه‌ست به ئاسایش و ته‌ناهی ته‌واوه‌تی ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م دیارده‌یه‌یش ڕووی له فره‌وانبوونی زیاتر كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و گرووپانه‌ی ده‌چنه ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان مه‌ترسی زۆریش له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێ، چونكه به به‌رده‌وامی فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی توركیا و ئێران بۆردمانی ناوچه‌كانی سنوور ده‌كه‌ن، به بیانووی بوونی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی كوردستان، به‌ڵام خه‌ڵكی پێوه‌ستبوون به‌م وه‌رزشه ته‌ندروسته و خه‌ریكه ده‌بێته كولتوور و نه‌ریتێكی باو له نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا.
ئێسته ده‌یان گرووپی شاخه‌وانی دروستبووه، ئه‌مجاره بۆ جه‌نگ نا، به‌ڵكو بۆ وه‌رزش و گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت كورده‌كان ده‌چنه‌وه چیاكان
كورده‌كان له مێژوودا خاوه‌نی گوته‌یه‌كی به ناوبانگن كه ده‌ڵێن، جیا له چیاكان كه‌س دۆستی كورد نییه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و هه‌موو خیانه‌ته‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له وێستگه جیا جیاكانی مێژووی گه‌لی كوردستاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و میله‌ته مه‌زنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامیانداوه و بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به مافه‌كانی خۆیان. به‌ڵام سه‌ختی چیاكانی كوردستان هه‌میشه بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازهكانی كوردستانی له هێرشی به‌رده‌وامی چوار وڵاته‌كه پاراستووه و هه‌میشه چیاكان پشت و په‌نا و پارێزه‌ری كورده‌كان بوون، بۆیه ئه‌م قسه‌یه‌یان كردووه.
پاش 1991 و بڕیاری دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باشووری كوردستان، خه‌ڵكی گه‌ڕانه‌وه شار و ژیانی شار و كار و ده‌وام له فه‌رمانگه‌كان ده‌ستی پێكرد و چوونه چیاكان و هه‌ڵگه‌ڕان به‌سه‌ریاندا له نێو خه‌ڵكه‌كه به ته‌واوی ڕووی له كه‌مبوونه‌وه كرد، به‌ڵام ئێسته كورده‌كان دووباره به‌ره‌و چیاكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌رچی جاران له ترسی بۆردمانی دوژمنانیان په‌نایان ده‌برده به‌ر چیاكان، ئێسته دۆخه‌كه جیاوازه بۆ وه‌رزش و ڕاهێنان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و دووباره ئه‌و نه‌ریته‌ی ناو كۆمه‌ڵگه‌كه زیندوو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌كه ته‌ندروستتر بن و كێشه و نه‌خۆشییه ترسناكه‌كان، به‌هۆی زۆر دانیشتن و كاركردنی بێ ماندووبوون و وه‌رزش، له نێو فه‌رمانگه و ئۆفیسه‌كان، ته‌ندروستی خه‌ڵكه‌كه به دڵنیاییه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، به‌ڵام كاتێك شاخه‌وانی ببێته‌وه به نه‌ریت و هه‌فتانه خه‌ڵكه‌كه به چیاكان سه‌ركه‌ون، ئه‌مه وا ده‌كات ته‌ندروستتر و به‌هێزتر بن و ژینی شار و پێشكه‌وتنه‌كان نه‌بێته هۆی ده‌سبه‌رداربوونیان له‌و شاخانه‌ی كه ڕۆژگارێك پشت و په‌نا و پارێزه‌ریان بوون.