ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە

:: AM:07:53:16/09/2020 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی‌ مەسروور بارزانی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ كوردستان، كۆ ببێتەوە.

ئەمرۆ چوارشەم 16ی ئەیلوول، بریارە ئەنجوومەنی وەزیران كۆ ببێتەوە لە كۆبوونەوەی‌ ئەنجوومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێمی‌ كوردستان تاوتوێی‌ چەند پرسێكی‌ پێوەست بە هەرێمی‌ كوردستان و پێوەندییەكان لەگەڵ بەغدا دەكرێ‌.

گفتوگۆ لەبارەی‌ ئەنجامی‌ سەردانی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی عێراق، مستەفا كازمی بۆ هەرێمی كوردستان دەكات
  "وشە" لە زاری‌ سەرچاوەیەكەوە زانیویەتی‌،  ئەنجوومەنی‌ وەزیران گفتوگۆ لەبارەی‌ ئەنجامی‌ سەردانی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی عێراق، مستەفا كازمی بۆ هەرێمی كوردستان دەكات.

هەروەها زۆرینەی‌ كاتی‌ كۆبوونەوەكەی‌ حكوومەت تەرخان دەكرێ‌ بۆ گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی بودجەی عێراق، كە دوێنی‌ ئاراستەی‌ ئەنجوومەنی‌ نوێنەران كرا.

هەفتەی‌ ڕابردوو شاندی‌ هەرێمی‌ كوردستان سەردانی‌ بەغدایان كرد و گفتوگۆكانیش لەسەر پرسی‌ مووچە و بودجە كێشەكانی‌ تری‌ نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامە.



وشە - رامیار جەواد