بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە دانیشتنەكان ئامادەبێت لەسەر بارودۆخی خانەی چاكسازییەكان گفتوگۆ لەگەڵ پەرلەمانتاران بكات.
ئەمڕۆ چوارشەم 16ـی ئەیلوول، بەپێی ئەو بانگێشتەی لە پەرلەمان بۆ كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە تێدا هاتووە، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لە یەك بڕگە پێك دێت كە بریتیە لە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ.
بەخستنەڕووی پلانی وەزارەتەكەی سەبارەت بەدۆخی خانەی چاكسازییەكان و چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەناو خانەی چاكسازییەكان
باس لەوەشكراوە، لەو كۆبوونەوە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئامادە دەبێت بەخستنەڕووی پلانی وەزارەتەكەی سەبارەت بەدۆخی خانەی چاكسازییەكان و چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەناو خانەی چاكسازییەكان بۆ بەڕەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆڤید19 .
پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی دوێنێ پڕۆژەیاسای ئەرك و مافی نەخۆشی لە هەرێمی كوردستان بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەندكرد، یاساكە ژمارەیەك رێكاری بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ نەخۆش و ئەركی دامەزراوەی تەندروستی تێدا باسكراوە.