بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشكراى کرد، ئەمڕۆ 63 تووشبووی نوێی ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 966 کەس.
کۆی گشتی تووشبووان گەیشتووه‌ته 966 کەس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى ئه‌یلوول، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان ڕاى گه‌یاندووه، لە 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 63 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر تۆمار کراون کە زۆرترینیان لەم ناوچانە بوون، حەسەکە، قامشلۆ، دێرك، عاموودا، جه‌ل ئاغا، كۆبانێ، درباسیه.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ئیداره‌ى خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕای گەیاند، له‌و 63 توشبووه‌ی ڤایرۆسى کۆرۆنا 30 نێره و 33 مێیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش 18 هاووڵاتیی چاك بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دوو توشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانی لە دەست داوه كه پیاوێك و ژنێك بوونه له ناوچه‌ى دێریك له هه‌رێمى جه‌زیره.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "تا ئێسته لە ناوچەکانی ئیدارەی باکووری سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان 309 تووشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، 48 تووشبوو گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتوونەتە 966 کەس."
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 37 هه‌زار و 907 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 24 هه‌زار و 27 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، هه‌زار و 391 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.