دوای ته‌قینی بۆڕیی ئیفراز سێی هه‌ولێر، به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كان بێ ئاو بوون، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر ده‌ڵێت: %60ی كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام تا هه‌ینی ئاو نابێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی ئهیلوول، ئاری ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر له لێدوانێکی تایبه‌ت به "وشه"ـدا له‌باره‌ی تێكچوون و بڕانی ئاوی به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر گوتی: سێ پڕۆژه‌ی سه‌ره‌كیی ئاو له هه‌ولێر هه‌ن كه له ڕێی چوار هێڵه‌وه ئاو بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كه‌ن، به‌شێك له بۆڕییه‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێر شه‌قامی هه‌ولێر_گۆپاڵ.
ڕوونی كرده‌وه، تیمه‌كانمان له‌كاتی لادانی ئه‌و بۆڕییانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر ئه‌و شه‌قامه‌دا بوون، پێشتر ئاگاداری‌یان بڵاو كردبووه‌وه كه به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه بۆ ماوه‌ی 48 سه‌عات ئاوی به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر ده‌بڕێت، به‌ڵام له كاتی گواستنه‌وه‌كه بۆڕییهكیان له ده‌ست شكا، ئه‌مه‌ش وای كردووه تا ئێسته ته‌نیا %60 كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كه ته‌واو بكه‌ن و 48 سه‌عاته‌كه‌ش ته‌واو بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا دره‌نگانی شه‌و یان به‌یانی كار بكه‌ن و ئه‌و %40ی كاره‌كان كه ماوه، ته‌واوی بكه‌ن، هه‌روه‌ها بۆڕییه‌كه له هه‌ردوولا ببه‌سترێته‌وه و كێشه‌ی هاووڵاتییان چاره‌سه‌ر بكرێته‌وه.
كاتێك به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بوو ئینجا 24 سه‌عاتی پێ ده‌چێت تا ئاو به %85 بۆ %90ی هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێته‌وه
زریان ته‌ها په‌یامنێری "وشه" له به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی پرسی دوای ته‌واوبوونی كاره‌كان، ئایا دابه‌شكردنی ئاو بۆ گه‌ڕه‌ك و ماڵه‌كانی هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه؟ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر گوتی: ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ستمان پێ كردووه چاككردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یه، كاتێك به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بوو ئینجا 24 سه‌عاتی پێ ده‌چێت تا ئاو به %85 بۆ %90ی هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێته‌وه.
ئاری ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه گوتی: ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه كارمان كردووه تا هێڵێكی یه‌ده‌گ له پڕۆژه‌ی ئیفراز سێوه بۆ به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌سنه‌زان و سێبه‌ردان دابین بكه‌ین، ته‌نیا كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری بێ ئاو ده‌بن، جگه له‌وه‌ش خۆشبه‌ختانه له‌ڕێی بیره‌كانه‌وه هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك توانیویانه ئه‌وه‌نده‌ی كاره‌با هه‌یه ئاو دابه‌ش بكه‌ن.
زیاتر گوتی: ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه‌وتوونه‌ته نێوان شه‌قامی شۆڕش تا شه‌قامی كه‌ركووك، له شه‌قامی 60ی تا شه‌قامی 120ی و ناوچه‌ی كه‌سنه‌زانیش، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ن كه كێشه‌ی كه‌میی ئاویان بۆ دروست بووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌ندێكیان به بیر توانیویانه تا ئاستێك كێشه‌ی بێ ئاویی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئێسته كه وه‌رزی هاوین به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و كه‌شوهه‌وا ده‌گۆڕێت، پێویستیی ئاو كه‌م ده‌بێته‌وه، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر گوتی: ئێسته كه‌شوهه‌وا گۆڕاوه و له شه‌ودا زیاتریش باش ده‌بێت و هاووڵاتییان ده‌توانن له شه‌وان ئاوی پێویستیان دابین بكه‌ن.
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌م 14ی ئهیلوول، بۆڕیی ئیفرازی سێی ئاوی هه‌ولێر به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بۆڕییانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر شه‌قامی هه‌ولێر_ گۆپاڵ ته‌قی، ئه‌مه‌ش وای كرد ماوه‌ی 48 سه‌عات ئاو له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر ببڕێت و تا ئێسته به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵام له‌و 48 سه‌عاته‌ی ڕابردوودا، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو له به‌یانیانی زوو تا سه‌عات یه‌كی شه‌و سه‌رقاڵی كاركردن بوون تا به‌زوویی ئاو بۆ ماڵان بگه‌ڕێننه‌وه.
بۆڕی ئاوی ئیفرازی سێ له رۆژێكدا 240 ملیۆن لیتر ئاو دابین ده‌كات كه ده‌كاته 40٪ی ئاوی پێویستی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر. هه‌روه‌ها له هه‌ولێر هه‌زار و 160 بیری ئاو هه‌ن، 90 له‌و بیرانه كاره‌بای موه‌لیده‌یان بۆ دابین كراوه و 300 بیریش دوو سه‌رچاوه‌ی كاره‌بایان هه‌یه، زیاتر له 700 بیریش یه‌ك هێڵی كاره‌بایان هه‌یه كه ئاوی سه‌رجه‌م هه‌ولێری پێ دابین ده‌كرێت.