كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا ته‌واوی عاشقانی مۆبایلی ئایفۆنی بێهیوا كرد، له كاتێكدا هه‌مووان چاوه‌ڕوانی خستنه‌بازاڕی ئایفۆن 12 بوون، به‌ڵام له كۆنگره‌كه دوو ئامێری تری ڕاگه‌یاند و به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئایفۆنی نوێ نه‌كرا.
كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه كۆنگره‌ی ئه‌مساڵی خۆی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ساز كرد و دووپاتی كرده‌وه كه كۆنگره‌ی ئه‌مساڵ له حاڵه‌تێكی نائاسایی ساز ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جیهان تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه.
له كۆنگره‌كه
ئه‌پڵ دوو ڤێرژنی نوێی كاتژمێری زیره‌ك و تابڵێتی خۆی ڕاگه‌یاند، كه به نرخێكی گونجاو و به كوالێتی به‌رز به‌رهه‌م هێنراون.
خه‌ڵكی چاوه‌ڕێی خستنه‌ڕووی ئایفۆنیان ده‌كرد و ئه‌پڵ كاتژمێر و تابڵێتێكی خسته‌بازاڕه‌وه
كاتژمێری ئه‌پڵ شه‌ش كه یه‌كێكه له باشترین كاتژمێره زیره‌كه‌كان به گوته‌ی به‌رپرسانی كۆمپانیاكه تایبه‌تمه‌ندی زۆری بۆ زیاد كراوه و ته‌نانه‌ت توانای هه‌یه پێوانه‌ی ڕێژه‌ی ئۆكسجین بكات له خوێن، كه ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن، زۆر گرنگ و پێویسته.
بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو ئامێری تر جیا له ئایفۆنی نوێ له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه، هه‌وادارانی مۆبایلی ئایفۆنی تووشی نیگه‌رانی كردووه و هه‌مووان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه چاوه‌ڕوانی خستنه‌ڕووی ئایفۆن 12 بوون، نه‌ك ئامێری تر له‌لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه.