عێراق.. ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا 300 هەزاری تێپەڕاند

:: PM:04:44:16/09/2020 ‌

ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە سەرووی 29 ملیۆن 788 هەزار حاڵەت و مردنیش لە سەرووی 940 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 4357حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
مردن گەیشتووەتە 8248 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 24558 پشكنین ئەنجام دراوە، 4357 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 1286 حاڵەت لە بەغدا و 96 لە نەجەف و 240 لە سلێمانی و 208 لە هەولێر و 306  لە دهۆك و 165 لە كەربەلا و 150 لە كەركووك و 59 لە دیالە و 311 لە واست و 496 لە بەسڕە و 173 لە میسان و 134 لە بابل و 234 لە دیوانییە و 248 لە زیقاڕ و 23 لە ئەنبار و 80 لە نەینەوا و 61 لە سەڵاحەدین و 87 لە موسەنا.

هەر ئەمڕۆ 3895 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 855 لە بەغدا و 187 لە هەولێر و 97 لە سلێمانی و 129 لە كەركووك و 211 لە دهۆك، جیا لە تۆماركردنی 82 حاڵەتی مردن، 9 لە سلێمانی و چوار لە هەولێر و 13 لە دهۆك و هەشت لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 303059 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 237241 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 8248 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل