له‌سه‌ر ڕووداوی كوشتنی خێزانێكی كورد له به‌غدا فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاته ده‌نگ و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ڕووداوه ده‌كه‌ن.
داوای ئاشكراكردنی تاوانبارانی تاوانه‌كه و راده‌ستكردنیان به دادگا ده‌كه‌ین
شه‌وی ڕابردوو چه‌ند كه‌سێك له گه‌ڕه‌كی مه‌نسووڕه‌ی به‌غدا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر خێزانێكی كورد و باوك و كچه‌كه‌یان سه‌ربڕیوه و دایكه‌كه‌یشیان به چه‌قۆ كوشتووه، كچه‌كه ده‌رمانساز بووه و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كاندا له به‌غدا به‌خۆرای چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی ئه‌یلوول، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا به تووندی ئه‌و تاوانه قیزه‌وه‌نه سه‌ركۆنه ده‌كات كه شه‌وی رابردوو له به‌غدا ده‌رهه‌ق به خێزانێكی كورد ئه‌نجامدرا و تێیدا ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به شێوازێكی دوور له هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان كوژران كه پێكهاتبوون له سێ كه‌س.
فراكسیۆنی پارتی نووسیویانه "له‌كاتێكدا داوای ئاشكراكردنی تاوانبارانی تاوانه‌كه و راده‌ستكردنیان به دادگا ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به سزا یاساییه‌كه‌یان بگه‌یه‌ندرێن، هه‌روه‌ها داوا له ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانیش ده‌كه‌ین، هه‌وڵی زیاتر بده‌ن و رژدتر كار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئاسایشی گشتی و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان له‌و جۆره كاره بێزراوانه بكه‌ن، كه مرۆڤ و ئاسایش و نیشتمان ده‌كه‌نه ئامانج".