دژه تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و خێزانه كورده بڵاو ده‌كاته‌وه كه شه‌وی ڕابردوو له به‌غدا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه سه‌ربڕان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی ئه‌یلوول، دژه تیرۆری كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ڕایان گه‌یاندووه، له‌باره‌ی ئه‌و خێزانه كورده‌ی دوێنێ شه‌و له به‌غدا كوژران له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا زانیاری زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
روونیشكراوه‌ته‌وه كه له‌باره‌ی ئه‌و خێزانه كورده‌ی دوێنێ شه‌و له به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژران، ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌داوی باشیان ده‌ست كه‌وتووه و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا زانیاری زیاتر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.