زۆرجار له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه و په‌رتووك و به‌دواداچوونه‌كان له ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن، چه‌مكی وڵاتانی جیهانی سێیه‌ممان به‌رچاو ده‌كه‌وێ، كه بۆ ئه‌و وڵاتانه به‌كاردێ، كه هه‌ژار و دواكه‌وتوون و زۆر له دواوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهانن، وڵاتانی پێشكه‌وتووی وه‌كو ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و چین و ژاپۆن و به گشتی وڵاته پیشه‌سازی و ئابووری به‌هێزه‌كان به وڵاتی جیهانی یه‌كه‌م ناویان ده‌هێنرێت، چه‌مكی جیهانی سێیه‌م له كوێوه و چۆن دروستبوو، ئه‌گه‌ر وڵاتانی جیهانی یه‌كه‌م و سێیه‌م هه‌یه، ئه‌ی وڵاتانی جیهانی دووه‌م بۆ بوونی نییه و نهێنی ئه‌مه چییه؟
بۆ یه‌كه‌مجار چه‌مكی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م له ساڵی 1952 له وتارێك له سه‌رده‌می جه‌نگی سادر به‌كارهێنرا و هۆیه‌كه‌یشی بۆ دابه‌شبوونی سیاسی وڵاتانی دواكه‌وتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌سه‌ر هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای هێز كه یه‌كه‌میان ڕووسیا و دووه‌میشیان ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، بۆ دیارییكردنی ئه‌و یاریزانانه‌ی پشتیوانی سیاسه‌ته‌كانی هه‌ریه‌ك له‌و دوو جه‌مسه‌ره ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌وه ململانێیه‌كی قووڵ دروستبوو، هه‌ریه‌ك له دوو جه‌مسه‌ره‌كه هانی گرووپ و حزبه‌كانی نزیك له‌خۆیان ده‌دا، تا ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی دواكه‌وتوو بگرنه ده‌ست، ئه‌مه‌یش بووه هۆی دروستبوونی ده‌یان كوده‌تا له وڵاتانی دواكه‌وتوو و چه‌ندان شه‌ڕی سه‌خت و ماڵوێرانكه‌ر.
مێژوونووسانی بواری سیاسی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌لفرێد سۆفی دیمۆگرافیناسی فڕه‌نسی چه‌مكی وڵاتانی جیهانی سێیه‌می داهێنا كه له وتارێك له 1952 به ناونیشانی "سێ جیهان و یه‌ك هه‌ساره" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له وتاره‌كه هاتووه، كه وڵاتانی جیهانی یه‌كه‌م هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه سه‌رمایه‌داره‌كانی ده‌گرێته‌وه، كه ئه‌وروپا و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی ناتۆ و ژاپۆن و ئوسترالیا و به‌ریتانیا ده‌گرێته‌وه.
وڵاتانی جیهانی دووه‌میش ئه‌و وڵاتانه‌ن كه سیسته‌مه‌كه‌یان مه‌یلێكی كۆمۆنسیتیان هه‌یه و هاوپه‌یمانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تبوون، وه‌كو وڵاتانی پۆله‌ندا و چین و به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ی به زمانی توركی ده‌په‌یڤن، له‌و نێوه‌نده‌دا وڵاتانی جیهانی سێیه‌م بوونیان هه‌بوو، ك ه‌به‌سه‌ر هیچ یه‌كێك له‌و دوو جه‌مسه‌ره خۆیان یه‌كلا نه‌كردبووه‌وه و هه‌ریه‌ك له جه‌مسه‌ره‌كانیش له ڕێی هێزی نه‌رم و پشتیوانی مادی و سه‌ربازی گرووپ و حزب و كۆمه‌ڵه و هێزی جیا جیایان دروست كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ببن به فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و وڵاتانه و پاش گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیش به فه‌رمی بێنه نێو ڕیزی وڵاتانی جیهانی یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر گرووپێكی سه‌ر به ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو بوو له گرتنه‌ده‌ستی وڵاتێكی جیهانی سێیه‌م، ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی سۆڤیه‌تیش ئه‌و گرووپ و حزبانه‌ی پشتیوانی ده‌كردن له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م، سه‌ركه‌وتووبووایه‌ن له گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا وڵاته‌كه له جیهانی سێیه‌مه‌وه بۆ جیهانی دووه‌م ده‌گۆڕا و ده‌بوو به هاوپه‌یمانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت.
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1952 له فڕه‌نسا ئه‌و چه‌مكه خرایه ڕوو و باسی لێوه‌كرا
وڵاتانی جیهانی سێیه‌م به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆرینه‌ی ڕه‌های وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ریكای لاتین و ئاسیا ده‌گرێته‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و ململانێیه‌یش چه‌ندان جه‌نگی ماڵوێرانكه‌ر به پشتیوانی سۆڤیه‌ت و ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ڕوویاندا، كه ترسناكترینیان جه‌نگی هه‌ردوو كۆریا بوو، كه بووه هۆی له‌تبوونی وڵاته‌كه، پاشان جه‌نگی ڤێتنام و ڕووخانی شا له ئێران و كوده‌تا له سووریا و عێراق و زۆربه‌ی وڵاتانی تر، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ستوه‌ردانی هه‌ریه‌ك له دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی هێز بوو له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م.
ئێسته به وڵاتانی ڕۆژئاوا كه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه، هه‌ر چه‌مكی جیهانی یه‌كه‌م به‌كارده‌هێنرێت، كه به‌مانای وڵاتانی خاوه‌ن پیشه‌سازی و سه‌رما و ئابووری به‌هێز دێت، به‌ڵام جیهانی دووه‌م پاش ڕووخانی سۆڤیه‌ت به ته‌واوی بوونی نه‌ما، كه‌چی جیهانی سێیه‌م ئێسته‌یش وه‌كو چه‌مك به‌كارده‌هێنرێ، به‌ڵام به مانایه‌كی جیاواز له‌وه‌ی پێشوو، چونكه پێشتر وه‌ك چه‌مكێكی سیاسی به‌كارده‌هێنرا، ئێسته زیاتر بووه‌ته چه‌مكێكی ئابووری و ئاوه‌دانی و پێشڤه‌چوون، بۆیه به وڵاتانی دواكه‌وتوو ده‌گوترێ
جیهانی سێیه‌م، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به‌سه‌ر هیچ یه‌كێك له‌و دوو جه‌مسه‌ره‌ی هێز یه‌كلا نه‌كرد بێته‌وه.
جیهان به‌سه‌ر جه‌مسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا دابه‌شببوو و ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت و ئه‌مه‌ریكا نه‌بوون به جیهانی سێیه‌م ناوده‌بران
ئێسته زۆرێك له پسپۆران و ئه‌كادیمستان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌كارهێنانی چه‌مكی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م، به ته‌واوی بێمانایه و هیچ به‌هایه‌كی نه‌ماوه و بووه به به‌شێك له مێژوو، چونكه ئیتر ئه‌و جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌ی جیهان بۆ دوو هێزی سه‌ره‌كی و كۆنتڕۆلكردنی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م بوونی نه‌ماوه، بۆیه پێویسته چیتر ئه‌و چه‌مكه به‌كارنه‌هێنرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و بۆچوونه‌ی پسپۆرانیش، ئێسته له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد زیاتر و زۆرتر ئه‌و چه‌مكه به‌كارده‌هێنرێت، بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ئابوورییه‌كی لاواز و كه‌مترین پێشڤه‌چوونی پیشه‌سازی و زانستیان لێ به‌دی ده‌كرێ و به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م كێشه و كاره‌ساتی گه‌وره‌ی ئابووریدان.