گۆڤاری فۆرێن پۆلسی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی واژووكردنی ڕێككه‌وتنی ئاشتی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئیماڕات و به‌حرێن بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌مه مۆته‌كه و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه بۆ ئێران و به ته‌واوی ستراتیجیه‌تی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئێران له ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت و گۆڕانكاری گه‌وره له ناوچه‌كه ڕوو ده‌دات.
له بابه‌ته‌كه‌ی
فۆرێن پۆلسی هاتووه، به‌رپرسانی ئێران و دامه‌زراوه سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه زۆر نیگه‌رانییه‌وه بیر له ڕێككه‌وتنی ئاشتی ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌نه‌وه و خۆیان و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی بریكاری ئێرانیش له ناوچه‌كه هان ده‌ده‌ن تا به توندی دژی ئیماڕات و به‌حرێن بوه‌ستنه‌وه و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان بكه‌ن و به لێدانی خه‌نجه‌ر له پشتی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئیماڕات و به‌حرێن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران پاش واژووكردنی ڕێككه‌وتنی ئاشتی له نێوان هه‌رسێ لا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به گه‌مژه‌ییه‌كی ستراتیجی ناوبرد، هاوكات سوپای پاسداران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌م هه‌نگاوه وا ده‌كات داهاتوویه‌كی ترسناك ڕوو له سه‌ركردایه‌تی و فه‌رمانڕه‌واكانی ئیماڕات بكات، له‌لایه‌كی تره‌وه حه‌سه‌ن رووحانی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه، واژووكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی به خیانه‌تێكی گه‌وره ناوبرد و ئاماژه‌ی دا، كاتێك ئیماڕات ڕێ بدات، ئیسرائیلییه‌كان شوێن پێی خۆیان له ناوچه‌كه قایم بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی تر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
سێگۆشه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران دروست ده‌بێت
له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی حه‌سه‌ن رووحانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیماڕات بانگهێشتی هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵوێزخانه‌ی ئێرانی له ئه‌بوزه‌بی كرد و یاداشتێكی توندی ناڕه‌زایی پێدا و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه بڕیارێكی تایبه‌ته به ئیماڕات و بۆ هیچ وڵاتێك نییه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه بكات و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه له ئیماڕات بكات.
له 16ی ئاب/ئۆگه‌ستی ڕابردوویش محه‌مه‌د باقری سوپاسالاری هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ڕای گه‌یاند، كه سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رانبه‌ر به ئیماڕات به‌شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێ و هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران له‌مه‌وداو به جۆرێكی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیماڕات ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران دروست ببێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر بچووك و ئاساییش بێت، ئه‌وا به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئیماڕات و به هیچ شێوه‌یه‌كیش بێده‌نگ نابین و له ئیماڕات خۆش نابین.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نه‌ك ته‌نیا به هۆكارێك بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ناوبرد، به‌ڵكوو ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه ئیماڕات ده‌یه‌وێ وڵاته‌كه‌ی بكاته شوێنپێیه‌كی ئیسرائیل له ناوچه‌كه، ئه‌مه‌یش خیانه‌تكردنه له جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی كه‌نداو و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
سیحری ئێران به تۆخكردنه‌وه‌ی دوژمنداریه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و كێشكردنی وڵاتانی ئیسلامی به‌تاڵ كردووه‌ته‌وه
له به‌شێكی تری قسه‌كانی خامنه‌یی گوتی، پلاندانه‌ری ئه‌و هه‌نگاوه جارید كۆشنه‌ری ڕاوێژكاره جووه‌كه‌ی تره‌مپ و هاوسه‌ری كچه‌كه‌یه‌تی و به‌ڵێنیشی دا و گوتی، به دڵنیایییه‌وه ئه‌و خیانه‌ته بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام نابێت.
ئه‌و ته‌نگاوبوون و شپرزه‌یی ئێران به ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئیماڕات و به‌حرێن، له‌لایه‌ن گۆڤاری فۆرێن پۆلسی بۆ ئه‌وه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، كه ئێران ده‌یان ساڵه بۆ پاراستنی خۆی دوژمنداریه‌تی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل قووڵ ده‌كاته‌وه و به‌مشێوه‌یه‌یش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه زیاتر فره‌وان و جێگیر ده‌كات، به‌ڵام به ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، چیتر ئه‌و به‌ربه‌رسته له‌به‌رده‌م ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا نامێنێت، كه بتوانن گورز له ئێران بوه‌شێنن، چونكه ئیتر ته‌نیا ئێران ده‌مێنێته‌وه دژی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بێت، كه ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌كه‌وه قبووڵكراو نابێ و به هه‌موو ڕێیكهوه هه‌وڵی لاوازكردن و له‌ناوبردنی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ده‌ده‌ن.
گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی، هه‌نگاوه‌كه‌ی ئیماڕات بووه‌ته مۆته‌یه‌ك خه‌وی له سه‌ركرده‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران زڕاندووه و چیتر قووڵایی ستراتیجی ئێران وڵاتانی عه‌ره‌بی نابن كه وه‌ك پارێزه‌ر سه‌یری ده‌كردن و سه‌ره‌ڕای ناكۆكی زۆریشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو، به‌ڵام به‌هۆی دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین، دوژمنێكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا بوونی هه‌بوو، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه قۆزرابووهوه، بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر ئه‌م بیانووه‌وه په‌ره به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و فره‌وانخوازییه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه بدات.
هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سێگۆشه‌یه‌كی هێزی له ده‌وروبه‌ری ئێران دروست كردووه و تاران به سێگۆشه‌ی خنكاندنی خۆی سه‌یری ده‌كات، بۆیه ترسی زۆری لێ نیشتووه و چاوه‌ڕوانی كاره‌سات ده‌كات، كه به سێقۆڵی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا تووشی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانی بكه‌ن.