پێگه‌ى فه‌رمى ڤیم فاوندەیشن ئاشكراى كردووه، كه‌وا سه‌رجه‌م كاره هونه‌رییه‌كانی فیلمی سینه‌مایی (غه‌ریبانه له‌م خۆشبه‌ختییه ده‌ڕوانم) ته‌واو بووه و بۆ نمایشكردن ئاماده‌یه.
ساڵح به‌ری و په‌روین ڕه‌جه‌بی كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ن
فیلمى سینه‌مایى كورد به‌ناوى (غه‌ریبانه له‌م خۆشبه‌ختییه ده‌ڕوانم) نوێترین فیلمى دەرهێنەر، سینا محه‌مه‌ده، فیلمەكە بەرهەمى (ڤیم فاوندەیشن)ە. سینا محه‌مه‌د و تارا قادر، سیناریۆی فیلمه‌كه‌یان نووسیوه و ساڵح به‌ری و په‌روین ڕه‌جه‌بی، كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ن.
"فیلمه‌كه باس له چیڕۆكه نه‌بینراوه‌كانی نێو ژیانی ژنانی كورد ده‌كات و ئه‌وكاته‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌ورووبه‌ریانه‌وه هیچ گرنگییان پێ نادرێت، هه‌روه‌ها فیلمه‌كه باس له چیڕۆكی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی كورد له نێوان مه‌رگ و ژیاندا له چوارچێوه‌ی چیڕۆكێكی ئه‌وینداریدا ده‌گێڕێته‌وه"، ڤیم فاوندەیشن له‌باره‌یه‌وه ئاشكراى كردووه.