به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه گه‌یشتنی 500 ملیۆن دیناره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به پارێزگاكه راده‌گه‌یه‌نێت و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ته‌ندروستی ئه‌و سنوور ده‌ڵێ، زۆرینه‌ی كێشه‌كان به‌و پاره‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ی ئه‌یلوول، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه له راگه‌یه‌نراوێكدا سوپاسی پشتگیرییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه و دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه 500 ملیۆن دیناره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانیان به ده‌ست گه‌یشتووه.
پاره‌كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخان ده‌كرێ
ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه باسی له‌وه‌یش كردووه كه ئه‌و پاره‌یه بۆ سوودلێوه‌رگرتن له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌كار ده‌هێنرێ.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی گوت، ئه‌و پاره‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ته‌رخانی كردووه به‌شی زۆری كێشه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌بێ جیاوازی له‌نێوان پارێزگاكانی كوردستان پاره‌ی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخان كردبوو كه هی هه‌ڵه‌بجه 500 ملیۆن دینار بوو.