پسپۆرێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، كه ئابووری جیهان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تووشی كاره‌ساتی گه‌وره بووه و ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌خایه‌نێت، تا ئابووری جیهان بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مه‌یش به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه‌كان دروست ده‌كات.
كارمن راینهارت پسپۆری ئابووری له بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا
گوتی، دابه‌زین و پاشه‌كشه‌ی ئابووری جیهان زۆر خێرا بوو، له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام پاش كه‌مبوونه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینه له وڵاتان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست جۆرێك له هیوا بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری جیهان گه‌ڕایه‌وه.
هه‌ژاری له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م زیاتر ده‌بێت
زیاتر گوتی، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یش گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆخی پێش هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستی به كاتێكی زۆره و پێنج ساڵی ترمان بێ بوونی په‌تاكه پێویسته تا ئابووری جیهان بگه‌ڕێته‌وه ئاستی كۆتاییه‌كانی 2019.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه سه‌ره‌تا له‌و بڕوایه‌دابووین كه ماوه‌ی 20 ساڵ پێویسته تا ئابووری جیهان ڕوو له گه‌شه بكاته‌وه، به‌ڵام ئێسته‌یش زۆرترین و قورسترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی هه‌ژار و جیهانی سێیه‌م ده‌بێت، كه هه‌ژاری و برسیه‌تی و كێشه‌ی گه‌وره‌تر به به‌رده‌وامی له‌و وڵاتانه ڕوو له زیادبوون ده‌كات.