به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێری ڕای گه‌یاند، كێشه‌ی شكانی بۆری ئیفرازی سێ چاره‌سه‌ر بووه و له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو ئاو ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ی ئه‌یلوول، ئاری ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شكانی بۆری ئاوی ئیفراز سێ چاره‌سه‌ر بووه و ئێسته ئاو بۆ ناو خه‌زانه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ئاو له خه‌زانه‌كان جارێ نه‌دراوه‌ته‌وه ماڵان.
ڕوونیشی كرده‌وه كه 70%ی خه‌زانه‌كان له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو پڕ ده‌بن و له‌وكاته‌وه ئاو بۆ ماڵان به‌رده‌درێته‌وه. هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه تا سه‌عات 11ی ئه‌مشه‌و به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كان ئاویان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و سبه‌ینێیش هیچ كێشه‌یه‌ك له ئاودا نامێنێ.
له ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردووه‌وه به‌هۆی گواستنه‌وه و شكانی بۆری ئاوی ئیفرازی سێ به‌شێكی زۆری هه‌ولێر بێ ئاون. ئیفرازی سێ ئاوی 40%ی گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر دابین ده‌كات.