ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە سەرووی 30 ملیۆن 110 هەزار حاڵەت و مردنیش لە سەرووی 946 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 4326حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 25206 پشكنین ئەنجام دراوە، 4326 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 1199 حاڵەت لە بەغدا و 223 لە نەجەف و 169 لە سلێمانی و 206 لە هەولێر و 305 لە دهۆك و 156 لە كەربەلا و 117 لە كەركووك و 50 لە دیالە و 264 لە واست و 382 لە بەسڕە و 180 لە میسان و 113 لە بابل و 226 لە دیوانییە و 268 لە زیقاڕ و 35 لە ئەنبار و 122 لە نەینەوا و 213 لە سەڵاحەدین و 98 لە موسەنا.
هەر ئەمڕۆ 3859 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 1217 لە بەغدا و 213 لە هەولێر و 57 لە سلێمانی و 104 لە كەركووك، جیا لە تۆماركردنی 84 حاڵەتی مردن، 11 لە سلێمانی و شەش لە هەولێر و 12 لە دهۆك و دوو لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 307385 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 241100 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 8332 حاڵەت.