كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه‌سێكی خاوه‌ن دوو ژنه، له كاتێكدا لایه‌نێكی ئه‌و پۆسته تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ژنانی داڵده‌دراو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ی ئه‌یلوول، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ جێگه‌ی عومه‌ر گوڵپی، له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، كۆمه‌ڵ كه‌سێكی كاندید كردووه كه ناوی ئیسماعیل محه‌مه‌د ڕه‌شیده و ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و حزبه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و پیاوه‌ی كاندیده بۆ ئه‌و پۆسته دوو ژنی هه‌یه ته‌نانه‌ت كه هاوسه‌ری دووه‌می هێناوه، هاوسه‌ری یه‌كه‌می نیگه‌رانی ده‌بڕیووه و كێشه‌كه‌ی له دادگایه.
ئه‌و پیاوه‌ی كاندیده بۆ ئه‌و پۆسته دوو ژنی هه‌یه ته‌نانه‌ت كه هاوسه‌ری دووه‌می هێناوه، هاوسه‌ری یه‌كه‌می نیگه‌رانی ده‌بڕیووه
به‌پێی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، بۆ هه‌ر پۆستێكی له‌و جۆره پێویسته سێ كاندید هه‌بێت و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌پێی سی ڤی و شاره‌زایی كه‌سه‌كان بۆ ئه‌و پۆسته ده‌نگ له‌سه‌ر یه‌كێكیان بده‌ن، به‌ڵام تا ئێسته كۆمه‌ڵی ئیسلامی كاندیدی تری دیاری نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گوتی:" ئه‌و پۆسته به‌شێكی تایبه‌ته به داڵده‌دانی ژنانی ڕاكردوو له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، شێڵته‌ره‌كان و كێشه‌ی خێزانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رپرسی به‌شه‌كه خۆی دوو ژنی هه‌بێت و كێشه‌ی خۆی چاره نه‌كات، ناتوانێت كێشه‌ی ئه‌و ژنانه چاره‌سه‌ر بكات".
دڵسۆز عه‌زیز، به‌رپرسی لقی سلێمانی رێكخراوی خوشكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: نیگه‌رانییان له‌وه نییه كاندیدی كۆمه‌ڵ بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی دوو ژنی هه‌بێت، چونكه ئه‌وه ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌تی.
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر پێوه‌ندی به ژماره‌یه‌ك سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ و ئه‌ندامانی لیستی خزمه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه كرد، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا