وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باندێكی قاچاخ و كاری ساخته له مه‌رزه‌كانی سنووری سلێمانی ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ی ئه‌یلوول، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مه‌رز و ده‌روازه‌كان و له پێناو ڕێگریكردن له كه‌سانی ساخته‌كار، توانرا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و ساخته‌كاری ئاشكرا بكرێ.
سه‌تان ملیۆن دیناریان ساخته كردووه
وه‌زاره‌تی دارایی ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و تۆڕه به بڕی سه‌تان ملیۆن دینار ساخته‌یان كردووه و زیانیان به دارایی گشتی گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه هاوئاهه‌نگی ته‌واو له نێوان دادگا و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری و پشكنینی دارایی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و داواكاری گشتی هه‌یه بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی و كارگێری پێویست.