ماڵپه‌ڕی نیوز ری ڕووسی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی له ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له‌سه‌ر نه‌وتی ڕۆژئاوای كوردستان كێشه و ناكۆكی له نێوانیان دروست بووه و ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌ردوولا به‌رانبه‌ر به ناوچه‌كه ده‌بێت.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه كۆمپانیای گه‌لف ساندز پترۆلیۆمی به‌ریتانیای له ساڵی 2003 ڕێككه‌وتنێكی نه‌وتی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق له بلۆكی 26ی ناوچه نه‌وتییه‌كانی سووریا واژووكردووه، كه سه‌رجه‌م ئه‌و كێڵگانه ده‌گرێته‌وه كه ئێسته له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوویای دیموكراتن و كۆمپانیای ده‌لتا كریسێنتی ئه‌مه‌ریكی ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كردووه.
كۆمپانیای گه‌لف ساندز په‌ترۆلیۆم دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه كردووه، دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌رگری له مافه‌كانی خۆی ده‌كات، چونكه ئه‌وان هه‌شت ساڵ پێش ئاڵۆزییه‌كانی سووریا گڕێبه‌ستی نه‌وتیان له‌سه‌ر ئه‌و كێڵگانه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق واژووكردووه.
ماڵپه‌ڕه
ڕووسییه‌كه نووسیویه‌تی، حكوومه‌تی به‌ریتانیایش نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌ربڕیوه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ده‌بوو به‌ر له‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه واژوو بكرێ، لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی گرنگیان به ڕێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌كه‌ی پێشوو بدابووایه كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه واژووكراوه، به هه‌ر جۆرێك بێ ده‌بوو پرس به كۆمپانیاكه بكرابووایه و ڕه‌زامه‌ندی وهرگیرابووایه و هاوبه‌شی پێ بكرایه.
له ساڵی 2003 كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی گرێبه‌ستی له‌سه‌ر كێڵگه‌كانی نه‌وتی ڕۆژئاوای كوردستان كردووه
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه واژووكردنی گرێبه‌ست له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا به پشتیوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و كۆشكی سپی به ته‌واوی به‌ریتانییه‌كانی تووشی سه‌رسڕمان كردووه، چونكه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه كۆمپانیاكه‌ی به‌ریتانیا له 2003 واژووی له‌سه‌ر كردووه، تا ئێسته كارایه و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه كۆتایی نه‌هاتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به‌ریتانیا نیگه‌رانییه‌كانی به واشنتن ڕاگه‌یاندووه و ئه‌وانیش ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌یان پێداون و ده‌یانه‌وێ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ی به‌ریتانیا بكه‌ن و مافه یاسایییه‌كانی گه‌لف ساندز پترۆلیۆمی به‌ریتانیای بپارێزن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به‌ریتانییه‌كان هه‌ر نیگه‌رانن و ده‌یانه‌وێ كۆی نه‌وتی ناوچه‌كه له ژێر ده‌ستی خۆیاندا بێ و كۆمپانیاكه‌ی ئه‌وان گرێبه‌سته‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات و ئه‌و گرێبه‌سته به ته‌واوی ڕه‌ت بكرێته‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فه‌رمی وڵاته‌كه‌یش نییه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌گه‌ڵ دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له سووریا كۆمپانیاكه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستی له مافه‌كانی خۆی له په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنان له‌و كێڵگانه‌ی نه‌وت به‌ردا، به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی نه‌وت سه‌ره‌تا كه‌وتنه ده‌ست یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و دواتریش كه‌وته ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و ئاشووری و پێكهاته‌كانی تری ناوچه‌كه به پشتیوانی و كۆمه‌كی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان دامه‌زرێنرا.
به‌رپرسێكی كۆمپانیای گه‌لف ساندزی به‌ریتانی لهوبارهوهوه ئاشكرای كردووه، كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو و دوای دروستبوونی ئاڵۆزییه‌كان له سووریا، به ملیۆنان به‌رمیل نه‌وت له‌و كێڵگانه به‌رهه‌مهێنراون و فرۆشراونه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاگه‌دارییه‌ك و زانیارییه‌كیش به كۆمپانیاكه‌یان بدرێ، كه خاوه‌ندارییه‌تی و مافی وه‌به‌رهێنانی بۆ ئه‌وان ده‌گێڕێته‌وه، ئێسته‌یش قه‌باره‌ی زیانه‌كان نازانین كه به‌ر بیره‌كانی نه‌وت كه‌وتووه، ده‌مانه‌ویست دوای نه‌مانی ئاڵۆزییه‌كان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و كێڵگانه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌و گرێبه‌سته‌ی پێشووی ئێمه بكه‌نه‌وه، گرێبه‌ستێكی تریان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كورد له ناوچه‌كه واژوو كردووه و ده‌یخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئێسته به‌ریتانیا ئه‌و كێڵگانه به مافی خۆی ده‌زانێ و دژی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده وه‌ستاوه‌ته‌وه
ناڕه‌زایی به‌ریتانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی نه‌هاتووه و به‌شێك له به‌رپرسانی كۆمپانیاكه داوا ده‌كه‌ن كه ده‌سبه‌رداری بلۆكی 26 بێ و له ناوچه‌كانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ست به وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وت بكات و ئه‌و كێڵگانه بۆ كۆمپانیاكه‌ی به‌ریتانیا جێ بهێڵیت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به‌وه ڕازی نییه و ئه‌مه‌یش ناكۆكی له نێوان له‌نده‌ن و واشنتن دروست كردووه.
بۆچوونی هه‌سه‌ده و كورد كه ئێسته ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه‌ن، ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێ له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، به‌ڵام كورده‌كانیش پشت به دیوه سیاسییه‌كه‌ی ده‌به‌ستن و له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكایان كردووه، سوودی بۆ ئه‌وان زۆرتره و ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گرێبه‌ستێكی كۆن كه له سه‌رده‌می پێش ئاڵۆزییه‌كانی سووریا و له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه واژووی له‌سه‌ركراوه.
ئه‌م ناكۆكییانه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جیاوازی قووڵی لێ بكه‌وێته‌وه و به‌هۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه، به‌ریتانیش پشتیوانی زیاتر له ئه‌سه‌د بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی سووریا بگرێته‌وه و له ژێره‌وه هانی ئه‌سه‌د و وڵاتانی تر كه ده‌ستیان له سووریا هه‌یه ده‌دات، تا بتوانن خۆسه‌ری كورده‌كان كۆتایی پێ بهێنن و حكوومه‌تی ئه‌سه‌د بگه‌ڕێننه‌وه ناوچه‌كان، چونكه ئیتر به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بۆ ئه‌و ناوچانه، ڕاسته‌وخۆ گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كه‌ی 2003 ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و سه‌رجه‌می ئه‌و كێڵگانه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ونه‌وه ژێر ده‌ستی كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه.