هەڵكردنی زریانی سالی لە ئەمەریكا و كەمبوونەوەی 25%ی بەرهەمهێنانی
نەوت لە كەنارئاوییەكانی ئەمەریكا هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى داواكارى نه‌وت له جیهاندا، بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا.
ئەمڕۆ هەینی 18ی ئهیلوول، نرخی نەوتی خاو و برێنت و ئۆپیك لە بازاڕەکانی جیھان بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەیان پێوەکراوه.
یەک بەرمیل نەوتی برینێت بە 43 دۆلار و 54 سەنت فڕۆشراوه، هه‌وره‌ها بەرمیلێک نەوتی خاوی تێكساسى ئەمه‌ریکایش بە 41 دۆلار و 22 سەنت مامه‌ڵه‌ى پێوه كراوه، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ئۆپیكیش به 41 دۆلار و 29 سه‌نت بووه.
پێویسته بگوترێت كه لە ڕۆژى سێشەم 15ى ئه‌یلووله‌وه نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە كە بۆ نزمترین ئاستی سێ مانگی رابردووی دابەزیبوو.
پێشتریش پێشبینی كرابوو كه لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرمی و ئاساییبوونەوەی دۆخی كۆرۆنا و كرانەوەی بازاڕەكان و كارگەكان، داخوازی لەسەر نەوت زیاتر ده‌بێت و نرخه‌كه‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه.
وڵاتانی ئۆپێك پڵاس لە سەرەتای مانگی ئایارەوە رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتیان جێبەجێ كردووە كە لەو كاتەوە كاریگەری بۆ سەر هەڵكشانی نرخی نەوت و رێگریكردن لەسەر زیاتر دابەزینی بەهای نەوت هەبووە.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌وت ڕێژه‌ی 97%ی داهاتی عێراق و بودجه‌ی گشتی وڵاته‌كه پێك ده‌هێنێت، وه‌زیری دارایی عێراق عه‌لی عه‌لاوی ڕاى گه‌یاندبوو، كه چاكسازی له عێراق پێویستی به پێنج ساڵی تره و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت له‌و ماوه‌یه به ڕێژه‌ی 80 تا 90% ده‌درێنه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو نرخی نه‌وت ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات.