له كوردستان كولتووری هاوكاری كردنی یه‌كتری له ته‌نگژه‌كان و ئه‌وكاتانه‌ی كه‌سێك پێویستی به كه‌سێكی تر هه‌یه هاوكاری یه‌كتری ده‌كه‌ن، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دوو گه‌نج سهرتاشخانهیان هه‌یه له ڕۆژانی ئاسایی هه‌ركه‌س دۆخی دارایی باش نه‌بێت به‌خۆڕایی سه‌ری ده‌تاشن و ڕۆژانی هه‌ینیش له باخچه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌خۆڕایی سه‌ر ده‌تاشن.
وریا فایه‌ق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی 10 ساڵه له ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه دووكانی سه‌رتاشیم هه‌یه و به‌پێ توانایی خۆم هه‌میشه هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌م كردووه زانیوومه له ڕوی مادییه‌وه دۆخی داراییان باش نییه پاره‌ی سه‌رتاشینم لێ وه‌رنه‌گرتوون، ئێمه ده‌بێت هاوكاری یه‌كتری بین كاتێك كه‌سێك بزانین داهاتی ڕۆژانه‌ی كه‌مه، ئه‌وه ئه‌ركه له‌سه‌رشانمان وه‌ك مرۆڤ دۆست هاوكاری بكه‌ین.
زیاتر گوتی، هاوڕێیه‌كم به ناوی پوریا له‌گه‌ڵمه له دووكانه‌كه‌م بیرمان له‌وه كرده‌وه زۆرێك هه‌ن، پێویسته ئێمه به‌ده‌میانه‌وه بڕۆین ئه‌و شوێنه‌ش باخچه‌ی ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه بوو هه‌ڵمان بژارد، زۆرێك له به‌ساڵاچووه‌كان تێدا ده‌مێننه‌وه، له ئه‌مڕۆوه ڕۆشتووینهته باخچه‌كه و ده‌ستمان كردووه به سه‌رتاشینی خۆڕانی له سه‌عات سێی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات شه‌شـی ئێواره.
ڕۆژانی هه‌ینی به خۆڕایی قژی هاووڵاتییان چاك ده‌كه‌ن
له دووكانه‌كه‌م ڕۆژانه ئه‌و كه‌سانه‌ی بزانم داهاتییان كه‌مه، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان پاره‌یان لێوهرناگرم، ڕۆژانی هه‌ینیش ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژمانبوو له باخچه‌ی ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه سه‌ری به‌خۆڕایی ده‌تاشین، ئێسته به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی و نه‌بوونی هه‌لی كار زۆرێك هه‌ن پێویستییان به‌وه‌یه، ئێمه له ئاستی خۆمان هاوكاریان بین به سهرتاشینیان به خۆڕایی.
داوا ده‌كه‌ین شوێنێكمان بۆ دیاری بكرێت، تا بتوانین له وه‌رزه‌كانی تریشی ساڵ ڕۆژانی هه‌ینی له ده‌ره‌وه‌ی دووكانه‌كانی خۆمان سه‌ر به‌خۆڕایی چاك بكه‌ین، و ئه‌و هاووڵاتییانه‌شی ناتوانن له به‌رچاوی خه‌ڵكییه‌وه بێن و سه‌رمان لاچاك بكه‌ن بێنه لامان.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ