وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا ئاشكرای كرد، كه مانگی داهاتوو مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته پاریس و له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌ركۆماری فڕه‌نسا كۆ ده‌بێته‌وه.
فوئاد
حوسێن له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ ژان ئێڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا دووپاتی له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه دووقۆلێیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له رووی و سیاسی و ته‌ناهییه‌وه كرده‌وه و هه‌ردوولا به گرنگیان زانی كه هاوئاهه‌نگییه‌كانی هه‌ردوولا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش به‌رده‌وامی هه‌بێت.
مانگی داهاتوو كازمی ده‌چێته پاریس
له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه لۆدریان و فوئاد حوسێن باسیان له پێوه‌ندی ئابووری نێوان به‌غدا و پاریس كرد و دووپاتیان له‌سه‌ر چوونی كۆمپانیاكانی فڕه‌نسا بۆ وه‌به‌رهێنان به‌ره‌و عێراق كرد.
هاوكات به‌شێكی تری گفتوگۆكانیان تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردن و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سه‌ردانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ پاریس، كه بڕیاره له مانگی داهاتوو سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بدات.
له به‌رانبه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا دووپاتی له‌سه‌ر پشتیوانی ته‌واوه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه‌كان كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه پاریس ڕۆڵی خۆی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق به‌كارده‌هێنێت، تا سه‌روه‌ری عێراق زیاتر پارێزراو بێت.