بانكێكی عێراقی له ته‌واوی ئه‌و شارانه‌ی عێراق كه لقی ئه‌و بانكه‌ی لێیه، به بڕیارێك چه‌ند قه‌رزێك ده‌داته هاووڵاتییان.
فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییانیش ده‌گرێته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ی ئه‌یلوول، بانكی ڕافیده‌ینی عێراقی له ڕاگه‌یانراوێكدا ڕای گه‌یاند، بڕی 50 ملیۆن دیناری عێراقی ده‌ده‌ن بۆ دروستكردنی خانوو به سووی 5% و ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ش 10 ساڵه.
بانكی ڕافیده‌ین چه‌ند قه‌رزێكی تریش ده‌دات كه فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییانیش ده‌گرێته‌وه، له بواره‌كانی دروستكردنی خانوو و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه‌ی بچووك به‌بڕێك سو‌و كه دیاری كراوه.
پێویسته بگوترێ لقه‌كانی بانكی ڕافیده‌ینی عێراقی له شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان 146 لقن، هه‌روه‌ها له شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بیش لقی ئه‌و بانكه عێراقییه بوونی هه‌یه.
بانكی ڕافیده‌ینی عێراقی بانكێكی حكوومییه و له ساڵی 1941 له به‌غدا دامه‌زراوه، تا ئێسته چه‌ندان جار له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه به قه‌رز هاوكاری هاووڵاتییانی عێراقی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بانكه باس ده‌كرێت، وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سووه زۆره‌كانیه‌تی.