هاوكار عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی شاره‌وانی ڕاپه‌ڕین له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ "وشه" ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و دار سنه‌وبه‌رانه‌ی نێوان تاسڵووجه و سلێمانی ڕێ له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی ناگرن و دووپات ده‌كاته‌وه، ته‌نیا له سنووری شاره‌وانی ڕاپه‌ڕین به ده‌یان دۆنم زه‌وی داگیر كراوه و له چه‌ند مانگی ڕابردوویش 200 كه‌س گیراون.
-بابه‌تی سووتاندنی دار سنه‌وبه‌ره‌كان چییه و بۆچی به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ؟
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرا له‌وباره‌یه‌وه كه له‌وێ باسی ئه‌وه كرا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی سووتاندنی دار سنه‌وبه‌ره‌كانی ڕێی تاسڵووجه-سلێمانی به‌و شێوه‌یه نییه، راسته له 7/6/2020 به‌هۆی ئاگرێكه‌وه سنه‌وبه‌ره‌كان سووتان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژێر داره‌كان وشك بوون، زۆری سنه‌وبه‌ره‌كان سووتان و ئه‌و رووداوه زۆربه‌ی ساڵان رووی داوه و ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی ئه‌مساڵ نه‌توانراوه باشتر بژار بكرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و سووتانه ده‌ستی ئه‌نقه‌ست نییه و له 2004 تا ئێسته به‌شی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان چاندوویه‌تی و هی سه‌رده‌می سه‌دام نییه كه ئێسته باس ده‌كرێ.
-راسته ئه‌و شوێنه ده‌كرێته پڕۆژه‌ی بازرگانی؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه ببێت به پڕۆژه‌ی بازرگان‌یش، ئه‌وه سنه‌وبه‌ره‌كان به‌ربه‌ست دروست ناكه‌ن، چونكه له داهاتوو شوێنی سنه‌وبه‌ره‌كان ده‌بێته "جزره وه‌سه‌تی" و شه‌قامێكی 20 مه‌تری هه‌یه ده‌كه‌وێته پشتی سنه‌وبه‌ره‌كان، بۆیه سنه‌وبه‌ره‌كان ڕێی له كه‌س نه‌گرتووه.
-له‌و دۆخه‌ی ئێسته‌دا سلێمانی پێویستی به چ پڕۆژه‌یه‌كه بكرێ؟
پڕۆژه‌ی بازرگانی پێوه‌ندی به شاره‌وانییه‌وه نییه، بۆیه له هه‌موو دۆخێك‌دا سلێمانی پێویستی به پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی هه‌یه، ئێسته گه‌ڕه‌ك هه‌یه له سنووری راپه‌ڕین ئاوی خواردنه‌وه‌ی نییه، ته‌نگژه‌ی دارایی 100% كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شاره‌وانی داناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شاره‌وانییه‌كان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه نه‌دراوه‌تێ و هه‌مووی ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت.
-له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆ ژماره‌یه‌كی زۆر پڕۆژه له ناوچه‌كانی كوردستان جێبه‌جێ كران، سنووری ئێوه‌ی تێدابوو؟
ئومێدی زۆر هه‌یه له‌م حكوومه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك پڕۆژه ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام هێشتا له سنووری شاره‌وانی راپه‌ڕین هیچ پڕۆژه‌یه‌ك نه‌كراوه، كه تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ نه‌بوونی پڕۆژه هه‌یه و پێمان وایه پێوه‌ندی به ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له داهاتوودا پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری كاریگه‌ریی ئه‌رێنی ده‌رده‌كه‌وێ.
-له سنووری شاره‌وانییه‌كه‌ی ئێوه له راپه‌ڕین زۆرترین داگیركاریی زه‌ویی موڵكی گشتیی هه‌یه، بۆچی رێوشوێن نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر؟
كۆمه‌ڵێك باخ به نایاسایی و زێده‌ڕۆیی له سنووری شاره‌وانی راپه‌ڕین دروست كراون كه هه‌موویان له ناوچه‌یه‌كن پێی ده‌ڵێین ناوچه‌ی سه‌وز، زه‌وییه‌كانی ئه‌وێ زۆربه‌ی موڵكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، به‌ڵێ داگیركردنی موڵكی گشتیی هه‌یه و رێوشوێنه‌كانیش وه‌ك پێویست نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌پێی بڕیارێكی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نیا رێوشوێن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه له‌دوای 2018 ئه‌و داگیركارییه ڕووی داوه، به‌ڵام ناوچه‌ی 48ی درۆزنه زۆربه‌ی داگیر كراوه، زۆر كه‌سمان ڕووبه‌ڕووی یاسا كراوه‌ته‌وه و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو 200 كه‌س له‌سه‌ر زێده‌ڕۆیی زه‌وی گیراون.