گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه ڕێژه‌ی سه‌وزایی له سلێمانی 15%ه و ئه‌وه‌یش خوار ستانده‌ردی جیهانییه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ی ئهیلوول، هاوژین عوسمان گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته له سلێمانی ڕێژه‌ی سه‌وزایی ده‌گاته 15%، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو هه‌وڵی زۆر دراوه تا باخچه و پاركی نوێ دروست بكرێ.
خه‌ڵك داوا ده‌كه‌ن سووتاندنی سنه‌وبه‌ره‌كان ڕابگیرێ
لێدوانه‌كه‌ی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی له كاتێكدایه كه ئێسته ئه‌و شاره ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی تر بووه‌ته‌وه ئه‌ویش سووتاندنی سنه‌وبه‌ره‌كانی نێوان تاسلوجه و سلێمانییه به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌كرێته شوێنی پڕۆژه، هاوژین ده‌ڵێت" ئه‌وه ڕێژه‌یه‌كی سه‌وزاییه، به‌ڵام پێوه‌ندی به باخچه‌كانه‌وه نییه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "وشه" به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی راپه‌رین ڕای گه‌یاند، كه سنه‌وبه‌ره‌كان ڕێ له پڕۆژه ناگرێ و له داهاتوو ده‌كه‌وێته نێوان شه‌قامێكی 20 مه‌تری كه هێشتا ته‌واو نه‌كراوه.
هاوكات له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكدا هه‌ڵمه‌تێكی چڕ دژی سووتاندنی سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی ده‌ستی پێ كردووه و خه‌ڵك داوا ده‌كه‌ن ده‌ست له‌و سووتاندنه هه‌ڵبگیرێت و سرووشتهكه تێك نه‌درێ.