باره‌گای بارزانی چوار برووسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه.
له برووسكه‌ی یه‌كه‌مدا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له واحید خه‌له‌كانی ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نن، به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی براتان (حامید سه‌مه‌د سه‌عید)مان پێگه‌یشت.
هاوكات باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی عه‌بدوڵا مه‌جید سوله‌كانی ده‌كات و رایان گه‌یاندووه "له خودای مه‌زن داواكارین داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامی كه‌سوكار ببه‌خشێت".
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی عه‌بدوله‌تیف گلی ده‌كات دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (خه‌دیجه محه‌مه‌د گلی)ـی دایكتمان و دایكی شه‌هید نازم گلی گۆران گلی، مان پێگه‌یشت.
له كۆتایشدا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی نه‌جات عه‌لائه‌دین ئه‌حمه‌د ده‌كات