دۆناڵد ترەمپ لە هەوڵێكی كوشتن رزگاری دەبێت

:: AM:09:50:20/09/2020 ‌
بەرپرسیكی باڵای تەناهی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، نامەیەكی ژەهراوییان دۆزییەوە كە بۆ دۆناڵد ترەمپ نێردرابوو و مەبەستیان بووە سەرۆك ژەهراوی بكەن.

نامەكە لەو كاتەدا دۆزراوەتەوە كە تیمی تایبەتیی پشكنینی نامەكانی سەرۆك خەریكی جیاكردنەوەی ئەو نامانە بوون بۆی نێراون. تاقیكردنەوەكان ئەوەیان سەلماندووە ئەو جۆرە ژەهرەی لە نامەكە دراوە بڕێكی زۆر لە ژەهری ریسین بووە.

فەرمانگەی لیكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریكا دەستی بە بەدواداچوون كردووە و دەیەوێ بزانێت سەرچاوەی ئەو نامەیە كوێ بووە و لە لایەن چ كەسانێكەوە نێراوە.

ئێف بی ئای و تیمی تایبەتیی چاودێری پۆستە و تیمی نهێنیی پاراستنی سەرۆك، بە هاوبەشی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، ئێف بی ئای گوتوویەتی هیچ هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی لە ئارادا نییە و ئەو نامە گوماناوییەش لێكۆڵینەوەی وردی لەبارەوە دەكەن.

دوو ساڵ لەمەوبەر وڵیان كڵاید ئالێن سەربازێكی خانەنشینكراوی هێزی دەریایی ئەمەریكا، لە پێوەندی لەگەڵ ناردنی نامەیەكی ژەهراوی بۆ دۆناڵد ترەمپ گیرا.
ژەهری ریسین زۆر كوشندەیە

ژەهری ریسین زۆر كوشندەیە و لە رێی هەناسەوە یان خواردن و خواردنەوە بۆ ناو لەشی مرۆڤ دەگوازرێتەوە و توانای كوشتنی هەزار هێندەی ژەهری سیانۆرە.



وشە - سلێمان تاشان