هه‌ریه‌كه له هاوڕێ ستار و كاروان گه‌زنه‌یى په‌رله‌مانتارى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان دواى ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى په‌یجه ساختهكانیان لێ وه‌رگیرایه‌وه، ئێسته له واڵى تایبه‌تى خۆیانه‌وه كه‌وتوونه‌ته هێرشكردنه سه‌ر حكوومه‌ت و خه‌ڵكیش له كۆمێنت سهزهنشتیان كردوون.
هاوڕێ ستار و كاروان گه‌زنه‌یى له‌گه‌ڵ بوونیان به په‌رله‌مانتار به ده‌نگێكى كه‌م، سه‌رپه‌رشتى چه‌ند په‌یجێكى ساخته‌یان له‌وانه پێ درا كه له ماوه‌ى ڕابردوو له‌لایه‌ن كۆمپانیاى فه‌یسبووك له ئۆپراسیۆنێكدا به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى درۆوه داخران، به‌ڵام ئێسته كه ئه‌و كاره‌یان نه‌ماوه له واڵى خۆیانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حكوومه‌ت و وه‌ك له كۆمێنێت بۆیان نووسراوه "قسه‌ى بێ به‌ڵگه و بنه‌ما ده‌نووسن".
وه‌ك شاره‌زایان ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ شه‌فافییه‌ت و چاكسازى، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه سه‌غڵه‌ت ده‌بن و به‌بێ به‌ڵگه و زانیارى و ده‌كه‌ونه تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ حكوومه‌ت.
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره له دوایین پۆستى فه‌یسبووكیان باسیان له‌وه كردووه كه گۆڕینه‌وه‌ى دۆلار به دینار نائاساییه، به‌ڵام بیریان چووه كه ئه‌وه شه‌فافترین هه‌نگاوه كه وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى گرتوویه‌تییه‌به‌ر.
به‌بێ ئه‌وه‌ى حیساب بۆ پۆسته‌كانیان له فه‌یسبووك بكرێ، خه‌ڵكى له كۆمێنت بهبیرى هاوڕێ ستار و كاروان گهزنهییان هێناوه‌ته‌وه كه به چه‌ند ده‌نگێكى كه‌م چوونه په‌رله‌مان و ئه‌وه‌ى ئێسته ده‌كه‌ن بۆ كه‌سێكى دیار كراوه و بوون به دارده‌ست.
هاوكات ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى "ئیحراجییان" بۆ تیمى یه‌كێتى له حكوومه‌ت دروست كردووه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمى یه‌كێتى له‌ناو حكوومه‌ت بۆ "وشه" گوتى، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانى ئه‌و بۆچوونانه ناكه‌ین كه ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره له فه‌یسبووك ده‌ینووسن.
ڕوونی كرده‌وه كه فه‌یسبووكى ئه‌وانه شتێكى تره و تهباییهكى تر له‌ناو حكوومه‌ت هه‌یه، بۆیه ئه‌و بۆچوونانه ته‌نیا بۆ فه‌یسبووكه و هیچى تر.