ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی 14 حزب و لایه‌نی سیاسی له كه‌ركووك به‌ڕێوه چوو كه وه‌ك خۆیان ڕایان گه‌یاند، له‌سه‌ر ره‌وشی كه‌ركووك و ته‌عریب له سنووره‌كه قسه‌یان كردووه، به‌ڵام به هه‌ر 14 حزب به‌یاننامه‌یه‌كیان پێ نه‌نووسرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 20ی ئه‌یلوول، 14 حزب و لایه‌نی سیاسی له كه‌ركووك كۆبوونه‌وه، هه‌رچه‌نده له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ حه‌مه‌سوور دووشوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك به‌سترا، به‌ڵام به‌شێك له حزبه‌كان داوایان كردبوو به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بنووسرێ و یه‌كێتی ره‌تی كردبووه‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌كرد
یه‌كێك له ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه كه پێی باش نه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه بۆ "وشه" گوتی، به‌شێك له حزبه‌كانی ئاماده‌بوو پێیان باش بووه به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌ربكرێ و كۆنگره نه‌كرێ، به‌ڵام یه‌كێتی و چه‌ند لایه‌نێكی تر ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تر ترساون له به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌ركۆنه‌ی عه‌ره‌بی كه‌ركووك و پرۆسه‌ی ته‌عریب بكرێ و گوتیان با هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌كرد و به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه ڕای گه‌یاندبوو به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكه‌ن هیچ سوودی نه‌بێت.
كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی داگیر كراوه، ناوبه‌ناو چه‌ند حزبێك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی بۆ شاره‌كه هه‌بێت.