ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق روو لە داكشانە

:: PM:05:29:20/09/2020 ‌
ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە سەرووی 31 ملیۆن حاڵەت و مردنیش لە سەرووی 962 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 3438حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.

بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 18064 پشكنین ئەنجام دراوە، 3438 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 931 حاڵەت لە بەغدا و 206 لە نەجەف و 143 لە سلێمانی و 133 لە هەولێر و 168  لە دهۆك و 49 لە كەربەلا و 75 لە كەركووك و 70 لە دیالە و 288 لە واست و 432 لە بەسڕە و 145 لە میسان و 67 لە بابل و 207 لە دیوانییە و 289 لە زیقاڕ و 26 لە ئەنبار و 108 لە نەینەوا و 42 لە سەڵاحەدین و 59 لە موسەنا.

هەر ئەمڕۆ 4052 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 1151 لە بەغدا و 230 لە هەولێر و 269 لە سلێمانی و 168 لە دهۆك و 97 لە كەركووك، جیا لە تۆماركردنی 64 حاڵەتی مردن، نۆ لە سلێمانی و چوار لە هەولێر و 11 لە دهۆك و یەك لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 319035 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 253591 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 8555 حاڵەت.


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل