له وه‌رزی چاندنی ده‌غڵوداندا ده‌یان جووتیاری كوردی گونده‌كانی سنووری شارۆكه‌ی داقووق له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ڕێیان پێ نادرێت ئه‌مساڵ ده‌ست به چاندنی ده‌غڵودان بكه‌ن.
ئەمڕۆ یەکشەم 20ی ئەیلوول، هاوڕێ محه‌مه‌د یه‌كێك له‌و جووتیارانه‌ی گوندی فه‌ریق له سنووری داقووق، بە "وشه"ی ڕاگەیاند، ئه‌و گرفته پاش ئه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا كه پێش مانگێک عه‌ره‌بی هاورده هاتنه سه‌ر زه‌ویه‌كانمان و ویستیان به زه‌بری هێز داگیری بكه‌ن.
زیاتر گوتی، ئێمه سه‌رباری سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ی كه ئه‌و زه‌ویانه به تاپۆ موڵكی ئێمه‌ن، به‌هه‌مان شێوه عه‌ره‌بی هاورده‌ش به پشتبه‌ستن به بڕیاری رژێمی ڕووخاوی به‌عس به‌ره‌نگار ده‌بنه‌وه.
به گوته‌ی ئه‌و جووتیارە، بۆ ئه‌م وه‌رزه ڕێ به جووتیاران نادرێت له گونده‌كانی سنووری داقووق كاری كشتوكاڵ بكه‌ن.
لە لایەکی ترەوە، زوهێر عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ته‌نیا جووتیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو به‌ربه‌ستی بۆ دروست نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێی چاندنی پێ نه‌درێت، به‌ڵكو جووتیاری نه‌ته‌وه‌ی تریش به‌هه‌مان شێوه ڕێی چاندنیان لێ گیراوە.
ڕوونی کردەوە، گرفتی رێگری له چاندن ده‌گاته چه‌ند هه‌زار دۆنمێك، بەڵام به‌هۆی كێشه‌وه ئاستەکەی نه‌زانراوه، له هه‌ر ڕوویەكه‌وه بێ، له‌كۆتایدا ده‌بێ یاسا سه‌روه‌ر بێ بۆ كۆتاییهێنان به‌و كێشه‌یه.
پێش مانگێک، عه‌ره‌بی هاورده به پاڵپشتیی میلشیا شیعه‌كان و پۆلیسی عێراقی ویستیان به زه‌بری هێز ژماره‌یه‌ك گوندی سنووری شارۆكه‌كانی داقووق و خورماتوو داگیر بكه‌ن، به‌ڵام جووتیارانی كوردی بوێرانه به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی