كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" هه‌فته‌ی ڕابردوو له بانگه‌وازێكدا جارێكی تر هێرش ده‌كاته‌وه سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و داوایش ده‌كات خه‌ڵكی كوردستان خۆپێشاندان بكه‌ن، به‌ڵام به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌كرد و چاودێرێكیش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ كاریگه‌ری دروست بكات و پێی دروست ناكرێ.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌رجه‌م باڵه‌كانی په‌كه‌كه "سه‌ربازی و سیاسیی" هه‌وڵیانداوه دۆخی هه‌رێمی كوردستان تێك بده‌ن، به‌ڵام جگه له خۆپێشاندان و به‌یاننامه ده‌ركردن هیچیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ونه ژێر كاریگه‌رییان.
له بری ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی توركیا بكات، ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووه
ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه كه‌جه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی تردا داوای كردووه كه گۆشه‌گیری له‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری په‌كه‌كه هه‌ڵبگیرێ كه له زیندانی ئیمڕاڵییه، به‌ڵام له بری ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی توركیا بكات، ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووه.
كه‌جه‌كه به‌بێ هیچ حیسابكردنێك بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌روه‌رییه‌كانی داوای كردووه خه‌ڵك خۆپێشاندانیان بۆ بكات و داوای ئازادكردنی ئۆجه‌لان بكه‌ن. وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا نووسیویانه كه پارتی دیموكراتی كوردستان داگیركاری كردووه، به‌ڵام خۆیان بیریان چووه‌ته‌وه سه‌تان ناوچه و دێی كوردستان به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ئاوه‌دان ناكرێته‌وه.
ئامانج عه‌لی چاودێری سیاسیی بۆ "وشه" گوتی، له‌ماوه‌ی ڕابردوو په‌كه‌كه هه‌وڵی زۆری داوه پێگه‌ی خۆی له هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكات، به‌ڵام جگه له داگیركاری نه‌یتوانیوه له‌ناو شاره‌كان ڕێكخستنه‌كانی گرنگی پێ بده.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ندێك هاوئاهه‌نگییان له سلێمانی دروست كردبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌یش به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و ئێسته كه‌س ناكه‌وێته‌وه ژێر كاریگه‌ریان. هه‌روه‌ك ئه‌و چاودێره پێی وایه له‌ناو به‌یاننامه‌كانی په‌كه‌كه زۆر سه‌رلێشێواوی هه‌یه و له‌بری داواكارییه‌كانیان ئاراسته‌ی توركیا بكه‌ن و خه‌باتیان ببه‌نه‌وه باكوری كوردستان داوا له لایه‌نێكی تری سیاسیی كوردستان ده‌كه‌ن.