ئەمەریكا مەترسی زیاتری مووشەكەكانی ئێران ئاشكرا دەكات

:: PM:06:52:20/09/2020 ‌

بەرنامەی مووشەكی ئێران یەكێكە لە ناكۆكییە سەرەكییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران، لەپاڵ دەستوەردان لە كاروباری ناوچەكە و پاڵپشتیكردن لە تیرۆر و بەرنامەی ناوەكی، ئەمەریكا دەیەوێ بەرنامەی مووشەكی ئێران سنووردار بكات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا وردەكاری نوێ لەبارەی بەرنامەی مووشەكی ئێران دەخاتە روو.
ئەمەریكا لە سەپاندنی سزای توند بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت
راپۆرتەكە سەرەتا باسی ئەو هەڕەشەیە دەكات كە تاران دروستی كردووە لە رێگەی پەرەپێدانی مووشەكە باڵیستییەكانییەوە و بڵاوكردنەوەیان لە چەند ناوچەیەكی دنیا، كە لەگەڵ بڕیارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایش ناگونجێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا گوتی، ئێران خاوەن گەورەترین هێزی مووشەكی و جۆراوجۆرترینیانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ زیاتر لە 10 جۆری مووشەكی بالیسیتی كە هەیەتی یان پەرەیان پێ دەدات، لەوكاتەی لە بڵاوكردنەوەی سیستمی مووشەكی كورت و ناوەندمەودا بەردەوامە.

ئێران لە دوایین مانۆری سەربازیدا، چەند مووشەكێكی بالیستی كورتمەودا و ناوەندمەودای نمایش كرد، لە كۆتایی ساڵی رابردوویش چەند مووشەكێكی زەوین بە زەوینی ورد پێكانی خستە روو، جگە لە بوونی چەندان مووشەك لە ژێر پەرەپێدان، هەرچی بۆشاییگەڕییە، ئەمەریكا هەوڵەكانی ئێران بۆ پەرەپێدانی گالیسكەی ئاسمانی بە نیگارانكار لە قەڵەم دا، چونكە رێگە بە ئێران دەدات بە بەدەستهێنانی شارەزایی لەژێر ناوی مەبەستی ئاشتیانە.

راپۆرتەكە روونی كردەوە، ئەمەریكا لە جێبەجێكردن و سەپاندنی سزاكان بە توندی بۆ سەر ئێران، سەبارەت بە بەنامەی مووشەكی بەردەوام دەبێت، تا ئەوكاتەی رژێمی ئێران بە دەستبەرداربوون لە خواستە ناوەكییەكانی وەك بەشێك لە گرێبەستێكی نوێ، رازی دەبێت.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل