بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكات.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ئاماده‌كراوه و چه‌ند قۆناغی جێبه‌جێ كرابێت، ده‌خرێته ڕوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 20ی ئهیلوول، هیوا حه‌میده‌فه‌ندی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنۆلۆجیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، راپۆرته‌كه پێوه‌سته به بڕگه و ماده‌كانی یاسای چاكسازی، واتا له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر بڕگه و ماده‌یه‌ك تائێسته چی كراوه و چی ده‌كرێت ده‌خرێته ڕوو.
بڕیاره هه‌ر سێ مانگ جارێك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بنێرێت
بڕیاره هه‌ر سێ مانگ جارێك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بنێرێت، ئه‌مه رێككه‌وتنێكی حكوومه‌ته له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان.
یاسای چاكسازی له مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵه‌وه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن، تا ئێسته چه‌ند قۆناغێكی بڕیوه و هه‌نگاوی باشی ناوه.
هیوا حه‌میده‌فه‌ندی ده‌ڵێت "ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم یاساكه ئه‌م قۆناغانه‌ی بڕیوه، پرسی ده‌رماڵه‌كان رێكخراوه‌ته‌وه، بابه‌تی دوو مووچه‌یی و سێ مووچهییهكان هه‌نگاوی باشی بۆ نراوه و ئێمه‌ش به‌پێی سیستمی بایۆمه‌تری ناوه‌كان ده‌نێرین بۆ لیژنه‌كان تا كاری خۆیانی له‌سه‌ر بكه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم دووپاتی كرده‌وه، چه‌ند پرسێكی تریش یه‌كلا كراونه‌وه، له‌وانه داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان و چه‌ند بابه‌تێكی تری پێوه‌ست به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا